کاندیدێکی گۆڕان وازی لە حزبەکەی هێنا و بوو بە یەکێتیی
ئومێد محەمەد فەتاح، کاندیدی ژمارە ١٤ ی بزوتنەوەی گۆڕان و خەڵکی سەیدسادقە .
ناوبراو بڕیاری وازهێنانی لە گۆڕان دا و چووە ناو یەکێتیی .
بەپیی زانیارییەکانی روون میدیا، پلەکەی لەناو یەکێتیدا دەبێتە ئەندام مەڵبەند بە موچەی مانگانەی ٨٠٠ هەزار دینار .
روون میدیا زانیوێتی، لەبەرامبەر وازهێنانی لە گۆڕان و چوونی بۆناو یەکێتیی، بڕی پێنج ملیۆن دیناری پێشەکی و دەمانچەیەکیشی پێدراوە .
سەرەڕای هەموو ئەمانەش، یەکێتیی بڕیاریداوە هەرچی مەسروفاتێک کە وەک کاندیدی گۆڕان کردویەتی لە پۆستەر و ... هتد، بۆی بگێڕێتەوە .
ژمارەی خوێندراو : 46 جار