بەپێی راپۆرتێکی رۆژنامەی واشنتۆن پۆستی ئەمریکی، شەوی سێشەممەی رابردوو ٢٤ مووشەکی دوورمەودای ئێرانی توانیویانە بەرگری ئاسمانی قەوارەی زا/یۆ/نی و ھاوپەیمانەکانی ببڕن و لانیکەم سێ شوێنی سەربازی و ھەواڵگری بکەنە ئامانج.
ئاماژەی بەوەش کردووە، ٢٠مووشەکی دوورمەودای ئێرانی لە بنکەی ئاسمانی نەڤاتیم لە بیابانی نەقەبی قەوارەی زا/یۆ/نی و سێ مووشەکیش بنکەی تل نۆفیان لە ناوەڕاستی قەوارە کاتییەکە کردووەتە ئامانج، ھاوکات دوو مووشەکیش لە دوو ناوچەی نزیک تەلئەبیب کەوتونەتە خوارەوە.
ئەوە لەکاتێدایە، بەپێی رۆژنامەکە لە ھێرشی یەکەمی ئێران لە نیسانی رابردوو بۆ سەر قەوارەی زا/یۆ/نی، تەنھا دوو مووشەک توانیویانە سیستمە بەرگرییەکانی ئەو وڵاتە تێپەڕێنن.
میدیاکانی ئێران ئاماژەیان بەوە کردووە، ئێران بۆ ئەنجامدانی ھێرشەکە، مووشەکی قادری بەکارھێناوە و مووشەکەکان بە رێژەی ٩٠ ٪ ئامانجەکانیان پێکاوە.
#روون_میدیا
ژمارەی خوێندراو : 34 جار