عەباس ئەکرەم، وتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵای حکومەتی هەرێمی کوردستان لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند:
پڕکردنەوەى فۆرمى زانکۆلاین بەردەوام دەبێت، تاوەکو کاتژمێر 12:00ى ئەمشەو.
وتیشی، وتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا، هیچ پلانێک بۆ درێژکردنەوەی وادەکە نییە.
ئاماژەی بەوەشکرد، تا ئێستا هیچ ئامارێکى دروستمان لەبەردەستدا نییە لەسەر ژمارەى ئەو خویندکارانە کە فۆڕمى زانکۆلاینیان پڕکردووەتەوە و دواى تەواوبوونى وادەکە، ئامارى دروست بڵاودەکەینەوە.
#روون_میدیا
ژمارەی خوێندراو : 27 جار