لەسەر هەژماری من و توطين بانکی ناوەندی عێراق ئاشکرای دەکات گرێبەستی هەژماری من لای ئەوان نیە، خزمەتگواری لەهەژماری من لەسەر سەرمایەی بانکەکان خۆیانە نەک حکومەت، توطينیش لەوەزارەتی داراییەوە بۆ بانکی حکومیە پاشان بانکی ئەهلی نەک پارە بدرێت بەوەزارەتی دارایی هەرێم.
بەردەوامم لەسەر بەدواداچون بۆ جێبەجێکردنی بڕیاری دادگای فیدراڵی تایبەت بە توطين بۆ ئەول مەبەستە بەنوسراوی ژمارە (٨١٢/د لە ٢٢/٧/٢٠٢٤) داوام لەبانکی ناوەندی عێراق کرد ئەو گرێبەستەمان بۆ بنێرێت کەلەنێوان حکومەتی هەرێم و بانکە ئەهلیەکانی هەژماری من هەیە تایبەت بەدابەشکردنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم، بانکی ناوەندی بەنوسراوی ژمارە (٩/٥/١١٤٥٥٥ لە ٢٤/٩/٢٠٢٤) دەڵێ ئەو گرێبەستە لای ئێمە نیە.
هەروەها داوامکرد ئەو خزمەتگوزاریانە چیە کە لەبانکە ئەهلیەکانی هەژماری من فەرمانبەران دەتوانن لێی سودمەند بن، بانکی ناوەندی دەڵێ ئەو خزمەتگوزاریانە پێویستە لەسەر سەرمایەی خودی بانکە ئەهلیەکە بدرێت بەفەرمانبەران.
تایبەت بە توطين بانکی ناوەندی دەڵێت : توطين لەوزارەتی دارایی بۆ بانکی حکومی لەوێشەوە بۆ بانکی ئەهلیە، بەم جۆرەچیتر وەزارەتی دارایی هەرێم پارەی موچە نابینێت، ئەمەش هۆکاری سەرەکی ئەوەیە کە هەرێم توطين ناكات.
سۆران عومەر
ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق
ژمارەی خوێندراو : 69 جار