مەكۆی سەرەكی گۆڕان، گردی زەرگەتەیە نەك شوێنی تر

پێش 4 هەفتە

باڵی كوڕانی نەوشیروان مستەفا:
مەكۆی سەرەكی گۆڕان، گردی زەرگەتەیە نەك شوێنی تر
بەرپرسێتی ئەمری واقیع هەڵناگرین
هەموو ڕێكارێكی یاسایی بۆ جێبەجێكردنی دەستور دەگرینەبەر.
#روون_میدیا
باڵی کوڕانی نەوشیروان مستەفا لە جڤاتی نیشتمانی بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان ڕاگه‌یه‌نراوێكى بڵاوكرده‌وه‌و ڕایده‌گه‌یه‌نێت:
سەرەڕای ئەوەی بزوتنەوەی گۆڕان بڕیاری بەشداریکردن یان نەکردنی لەهەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان نەداوە، جڤاتی نیشتیمانی هەڵبژێردراو بەرپرسیارێتی ئەمری واقیع هەڵناگرێ.
جڤاتی نیشتیمانیی هەڵبژێردراو کۆبونەوەی نائاسایی لەگردی زەرگەتە ئەنجامداوەو چەند بڕیاڕێکی دەرکردوە، لەوانەش، دەستوری ناوخۆیی بزوتنەوەكه‌ بنەمای کاری یاسایی‌و ڕێکخراوەیی بزوتنەوەی گۆڕانە؛ ڕەوانشاد نەوشیروان مستەفا دایناوە، پێشێلکردنی دەستور ڕەتکراوەیە، هەموو ڕێکارێکی یاسایی‌و سیاسیی دەگرینەبەر بۆ جێبەجێکردنی دەستور.
ژوری هەڵبژاردن بەرپرسیارە لەدیاریکردنی ڕۆژی هەڵبژاردنی ڕێکخەری گشتی‌و ئەندامانی خانەی ڕاپەڕاندن کە دەستوری ناوخۆیی دیاریکردوە لەیەککاتداو بەیەک پاکێج ئەنجامدەدرێت، هەر هەڵبژاردنێک لەژێر هەر ناوێکدا ئەنجامبدرێت، سەرلەبەری نادەستوریی‌و ناقانونی‌و نادیموکراتییە.
کارکردنی جڤاتی نیشتیمانی لەسەر بنەمای دەستورو بەرنامەی سیاسی بزوتنەوەی گۆڕانە، دەرگای دڵ‌و ماڵی بزوتنەوەی گۆڕان بۆ هەموو گۆڕانخوازان کراوە بۆ کاری پێکەوەیی پاڵپشت بەدەستوری ناوخۆ.
سەرەڕای ئەوەی بزوتنەوەی گۆڕان بڕیاری بەشداریکردن یان بەشدارینەکردنی لەهەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانی نەداوە، جڤاتی نیشتیمانیی هەڵبژێردراو بەرپرسیارێتیی ئەمری واقیع هەڵناگرێ، ئاشکرایە کاندیدەکانی لیستی (114)ی بزوتنەوەی گۆڕان هاوڕێ‌و هاوسەنگەرو هەڵسوڕاوی دیاری ئێمەن، بۆیە پشتیوان‌و هاوکاریان دەبین بۆ سەرکەوتنیان.

ژمارەی خوێندراو : 29 جار

هەواڵی زیاتر

ئێستا

کۆمپانیایەکی چینی ئامادەیی خۆی نیشاندا بۆ دابینکردنی پاسی کوالێتیی بەرز و گونجاو بۆ هاتوچۆکردن لە ناو شار و گەڕەکەکاندا

زۆرتر

11/3/2024 11:45:00 AM

زۆرترین خوێنراو