نرخی نەوتی سپی ماڵان بەرزبویەوە

23/10/2024

دادگای باڵای فیدراڵی عێراق لەسەر گرانی نرخی نەوت لەهەرێم کۆدەبێتەوە و پێشبینی دەکرێت بریاربدات نرخی نەوت بۆ هاوڵاتیانی هەرێم هەرزانبکات.
لەلایەن ژمارەیەک لە هاوڵاتیانی هەرێم لە دادگای باڵای فیدراڵی عێراق سکاڵا لەسەر وەزیری نەوت و سەرۆک وەزیرانی عێراق بەهۆی گرانی نرخی نەوتی ماڵان تۆمارکرا.
لەسکاڵاکەدا داواکراوە نرخی نەوت لەپارێزگاکانی هەرێم هاوتای نرخی پارێزگاکانی تری عێراق بکرێت، و پێشبینیش دەکرێت دادگاکە بڕیار لە هەرزانبونی نرخەکە بدات،
نرخی نەوتی سپی لەپارێزگاکانی عێراق بۆ هەربەرمیلێک کەبەسەر ماڵاندا دابەشدەکرێت نرخەکەی ٣٠هەزار دینارە بەلام نرخی بەرمیلێک نەوت کەبەسەر هاوڵاتیانی هەرێـم دابەشدەکرێت کە ٢١٦ لیتربێت نرخەکەی دەگاتە ١٢٠هەزار دیناری عێراقی.
محمد کەریم :فرۆشیاری نەوت بەروون میدیای راگەیاند نرخی نەوت لەئێستادا لەبازارەکانی هەرێم  ١٥٠هەزار دیناری عێراقیە و پێشبینیش دەکرێت لەگەڵ نزمبونەوەی پلەکانی گەرما نرخەکە بەرزتربێتەوە.

ژمارەی خوێندراو : 259 جار

هەواڵی زیاتر

ئێستا

پێویستە لە ماوەی دوو هەفتەدا خوێندکارانی قۆناغی یەکەم لە زانکۆ و پەیمانگەکان دەست بە دەوامی فەرمیی خۆیان بکەن.

زۆرتر

10/4/2026 2:28:00 PM

زۆرترین خوێنراو