ئه‌مڕۆ شه‌ممه 26ی 10ی 2024، موقته‌دا سه‌در ڕێبه‌ری ڕه‌وتی سه‌در له‌باره‌ی هێرشه‌كه‌ی قەوارەی زایۆنی بۆ سه‌ر ئێران په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه.
سه‌در له په‌یامه‌كه‌یدا ڕایگه‌یاندووه، هێرشه‌كه‌ی قەوارەی زایۆنی بۆ سه‌ر ئێران، هێرشكردنه بۆ سه‌ر ده‌وڵه‌تێكی خاوه‌ن سه‌روه‌ری، ئیسرائیل پێشێلی یاساكان ده‌كا كه له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه پاڵپشتیی ده‌كرێن، هێرشه‌كه‌یان زۆر نه‌فره‌تلێكراو و بچووكه، پێویست به سه‌ركۆنه ناكات.
هاوكات موقته‌دا سه‌در له په‌یامه‌كه‌یدا، ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو، وه‌ڵامه‌كه‌ی ئیسرائیل لاوازه و ئه‌وه ده‌رده‌خات كه ئیسرائیل چه‌ند شپرزه و له دڵه‌ڕاوكێدایه، به‌هۆی خۆڕاگری ئێران و هه‌ڵوێسته نه‌گۆڕه‌كانی له‌سه‌ر ئیسرائیل.
به‌ره‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ 100 فڕۆكه‌ی ئیسرائیلی، هێرشیان كرده سه‌ر ئێران و چه‌ند دامه‌زراوه‌یه‌كی سه‌ربازیی ئه‌و وڵاته‌یان كرده ئامانج.
کۆماری ئیسلامیی ئێرانیش ڕایگەیاند، لەهێرشەکانی شەوی رابردووی قەوارەی زایۆنی، دوو سه‌ربازی وڵاتەکەی کوژراون.
#روون_میدیا
ژمارەی خوێندراو : 39 جار