کۆمسیۆن لێکۆڵینەوە لە ئەنجامەکان دەکات

26/10/2024

داوا لەکۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵژاردنەکانی عێراق کراوە لێکۆڵینەوە لە ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی کوردستان بکات و پشکنین بۆ ئامێرەکانی پیکۆس بکرێت.
دارا سێکانیانی و د.موسەننا ئەمین ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق داوایان لە کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق کردوە لێکۆڵینەوە لە ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی کوردستان بکرێت وپشکنین بۆ ئامێرەکان بکرێت.
داواشیانکردوە لە پرۆسەی لێکۆڵینەوە پشکنین بۆ ئامێرەکان بکریت و بەشێوەیەکی هەرەمەکی دیاریبکرێن.
بریارە هەردوو نوێنەرەکە ئەمرۆ  کۆبونەوە لەگەڵ کۆمسیۆن بکەن و دواتریش سەردانی کۆگاکانی کۆمسیۆن بکەن لە ناوچەی هوانەی سلێمانی و دوای بەدواداچونەکانیش بریارە فێڵ و ساختەکاریەکانی پرۆسەکە بۆ رای گشتی ئاشکرابکرێن.
دوای ئاشکرابونی ئەنجامەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەرکەوت ساختەکاری لەئەنجامەکان کراوە لایەنە ئۆپۆزسیۆنەکانیش تانە لە ئەنجامەکان دەدەن و هەرەشەی بایکۆت و نەچونیان بۆ پەرلەمان دەکەن.

ژمارەی خوێندراو : 63 جار

هەواڵی زیاتر