هەرپزیشکێک بایکۆت بکات سکاڵای لەسەر تۆماردەکرێت

28/10/2024

بەشێکی پزیشکان بەهۆی دواکەوتنی مووچەکانیان دەیانەوێت بایکۆتی کارەکانیان بکەن و بەرێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانیش هەڕەشەی گرتنە بەری رێکاری یاسایی دەکات بۆ هەرپزیشکێک کە نەچێتە دەوام و نەخۆشەکانی جێبهێڵێت.
د.سەباح هەورامی، بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی  ڕایگەیاند، رێکاری یاسایی بەرامبەر هەر پزیشکێك دەگرنەبەر کە بە هۆی دواکەوتنی مووچەوە نەچێتەوە بۆ دەوام.
وتیشی هەرپزیشکێک  دەوام بەجێبهێڵێت کاریگەریی لەسەر ژیانی هاووڵاتییان دەبێت و ئێمە ڕێکاری یاسایی بەرامبەر دەگرینەبەر، 
بەڕێوەبەری تەندروستی سلێمانی ڕاشیگەیاند، “ئەمجارە هەر پزیشکێک لە کاتی نەبوونی مووچە یان بە هەر بیانوویەک دەوامی ئەو نەخۆشخانانە بەجێبهێڵێت کە بە بێ بەرامبەر نەخۆش دەبینن و بچن لە نەخۆشخانەی تایبەت بە پارە کار بکەن، ڕێکاری زۆر توندیان بەرامبەر دەگرینە بەر”.
ئەوەشی وت کە  ئەگەر یەک نەخۆش بە هۆی بەجێهێشتنی پزیشکەوە بمرێت سکاڵای لەسەر تۆمار دەکەم”.
وتەکانی د.سەباح هەوارمی لەکاتێکدایە بەشێکی پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی نارەزایەتی دەردەبرن دژی دواکەوتنی مووچەکانیان و داوای پێدانی ماف و مووچەکانیان دەکەن.

ژمارەی خوێندراو : 45 جار

هەواڵی زیاتر