لەهەولێر دژی دابینکردنی کارەبای ٢٤ کاتژمێری خۆپیشاندان ئەنجامدرا.
خاوەن مۆلیدەکانی هەولێر دژی پێدانی کارەبای ٢٤ کاتژمێری بەبەشێک لە گەرەکەکانی ئەوشارە خۆپیشاندانیان ئەنجامدا.
خاوەن مۆلیدەکان دەڵێن ئەگەر کارەبای نیشتیمانی ببێتە ٢٤ کاتژمێری ئەوان زەرەردەکەن لەئەگەری لادانی مۆلیدەکانیشیان بەسەدان کەس بێ کار دەبن.
خاوەن مۆلیدەکان داوای دیاریکردنی خشتەیەکی پێدانی کارەبای مۆلیدەدەکەن داواش لەحکومەت و وەزارەتی کارەبا دەکەن قەرەبوی خاوەن مۆلیدەکان بکاتەوە.
ژمارەی خوێندراو : 69 جار