هەژماری من پڕۆژەی حکومەتە و پێویستە لە سەرجەم پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان وەک خۆی جێبەجێبکرێت

29/10/2024

ئاوات شێخ جەناب لە نوسراوێکدا کە ئاراستەی بانکەکانی سلێمانی کردووە هەڕەشە دەکات و دەڵێت:
هەژماری من پڕۆژەی حکومەتە و پێویستە لە سەرجەم پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان وەک خۆی جێبەجێبکرێت
وەزیری دارایی هۆشداریشیداوە، هەر بەڕێوەبەر و فەرمانبەرێکی بانک رێگری لە کارمەندانی هەژماری من لە بانکەکان بکات دووچاری لێپرسینەوە دەبێت و رێکاری یاسایی بەرامبەر دەگیرێتەبەر.
ئەمە لە کاتێکدایە کە هەژماری من رێکارێکی نایاساییە و بە بڕیاری دادگای فیدڕاڵی عێراق دەبێت تەوتین کردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم لە رێگای بانکە حکومیەکانی وەک " ڕەشید، رافیدەین،TBI"ەوە ئەنجامبدرێت.
#روون_میدیا

ژمارەی خوێندراو : 53 جار

هەواڵی زیاتر