کاندیدە سەربەخۆکان ئەنجامەکانی هەڵبژاردن رەتدەکەنەوە

31/10/2024

لایەن و حزبە سیاسیەکان دەتوانن لەئەمرۆوە  تانە لە ئەنجامەکانی هەڵبژاردن بگرن لەلایەکی تریشەوە کاندیدە سەربەخۆکانی بازنەی سلێمانی و هەڵەبجە ئەنجامەکان رەتدەکەنەوە.
دوای ئەوەی رۆژی رابردوو کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ئەنجامی دەنگ و کورسی لایەنەکانی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بڵاوکردەوە،کۆمسیۆن رایگەیاند هەرلایەنێک بە ئەنجامەکان رازی نیە دەتوانێت لە ئەمرۆوە تانە لە ئانجامەکان بدات .
لەلایەکی تریشەوە کاندیدە سەربەخۆکانی بازنەی سلێمانی و هەڵەبجە لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا ئەنجامی هەڵبژاردنیان رەتکردەوە و دەڵێن:ئەم هەڵبژاردنە ناروون و نادیموکراسی بووە و ئیدانەی دەکەین  و رەتی دەکەینەوە،بەڵێنیشیان بە دەنگدەران داوە کەداکۆکیکاری مافەکانیان بن و لەئایندەشدا ببنە هێزێکی کاریگەر بۆ خزمەتی کەلەکەمان،
نوێنەری کاندیدە سەربەخۆکان دەڵێت ئێمە بەڵگەمان هەیە کە فێڵ و ساختەکاری لە ئەنجامەکاندا کراوە و دەنگەکانمان دزراون ئامێرەکان لەلایەن دەسەڵاتەوە بەرمەجە کراوە و تەزیر و ساختەکاری لەرێگەی ئامێرەکانەوە ئەنجامدراوە.
جگە لە کاندیدە سەربەخۆکانیش بەشێک لە لایەنە ئۆپۆزسیۆنەکان ئەنجامەکان رەتدەکەنەوە و پێیان وایە دەنگی راستەقینەی خۆیان نیە  و دەنگەکانیان لەلایەن دەسەڵاتەوە بردراون.

 

 

#روون_میدیا

ژمارەی خوێندراو : 28 جار

هەواڵی زیاتر