دوای رێککەوتن و ڕاگەیاندنی ئاگربەستی لوبنان و قەوارەی زایۆنی ئەمرۆ چوە بواری جێبەجێکردنەوە

7 رۆژ پێش ئێستا

دوای رێککەوتن و ڕاگەیاندنی ئاگربەستی لوبنان و قەوارەی زایۆنی ئەمرۆ چوە بواری جێبەجێکردنەوە.
دوای گفتوگۆکان دوێنی بڕیاری  ئاگربەست لەنێوان قەوارەی زایۆنی و لوبنان دەرکراو ئەمرۆش چووە بواری جێبەجێکردنەوە.
سوپای لوبنانیش رایگەیاند کار لەسەر گرتنەبەری ڕیوشوێنی پێویست دەکەن بۆ جێگیر کردنی سوپاکەیان لەباشوری وڵاتەکە 
بەپیی ئاگربەستەکەش ئەمرۆ سوپای زایۆنی لەخاکی لوبنان دەکشێتەوە، سوپای لوبنان لەسەر سنورەکان جێگیردەکرێت.
لەگەڵ دەستپێکی جەنگی غەززە حزبوڵڵای لوبنان بۆردومانی قەوارەی زایۆنی دەکات و دەستی بەسەر دەریای سوردا گرتبوە بە بۆردومانکردن و دەستبەسەرداگرتنی کەشتیەکانی قەوارەکە و راگرتنی پەیوەندیە بازرگانیەکانی نێوان قەوارەکە و وڵاتانی ئەوروپا لەرێگەی دەریای سورەوە ،لەبەرامبەریشدا قەوارەی زایۆنی بۆردومانی بەیروت و سنورەکانی لوبنانی دەکرد .
هێرشەکانی حزبوڵا دژی بۆردومانەکانی قەوارەی زایۆنیە بۆ سەر هاوڵاتیانی مەدەنی کەرتی غەززە.

ژمارەی خوێندراو : 11 جار

هەواڵی زیاتر