کامێراکانی خاڵ بۆ خاڵ لەسەر رێگای تاسڵوجە سلێمانی کەوتنە کار

7 رۆژ پێش ئێستا

کامێراکانی تۆمارکردنی تیژرەوی خاڵ بۆخاڵ لە سەر رێگای تاسڵوجە چەمچەماڵ کەوتنە کار و نیگەرانی هاوڵاتیانیشی بەدوای خۆیدا هێنا.
دوای چەند مانگێک لە دانانی کامێراکانی تۆمارکردنی تیژرەوی خاڵ بۆ خاڵ لەسەر ڕێگای تاسڵوجە چەمچەماڵ ئەمرۆ کەوتنەکار و سەرپێچی شۆفێران تۆماردەکەن.
ژمارەی کامێراکان لەهەردوو سایدی هاتن و رۆستن ژمارەیان ٢٨ کامێرایە و تیمەکانی بەرێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانیش تابلۆی ئاگادارکردنەوە و خێرایی رۆشتنیان بۆ شۆفێران دیاریکردوە تاوەکو شۆفێران ئاگاداربن  لەچ خێراییەک کامێراکان سەرپێچی تۆماردەکەن.
هاوڵاتیان و شۆفێرانیش نیگەرانن لەبونی ئەو ژمارە زۆرەی کامێراکانی تۆمارکردنی تیژرەوی و کە بۆ هەر سەرپێچیەک برەپارەیەکی زۆر بۆ شۆفێرەکە تۆماردەکرێت .

ژمارەی خوێندراو : 12 جار

هەواڵی زیاتر