وه‌زاره‌تى به‌رگرى سوریا له‌ڕاگه‌یاندراوێكدا ئاشكرایكردوه، "ژمارەیەکی زۆر لەتیرۆریستان لەحەلەب‌و چەندین بەرەی پێکدادان، بوە هۆی ئەوەی هێزە چەکدارەکانمان ئۆپەراسیۆنی دوبارە جێگیرکردنەوە، جێبەجێ بکەن".
ئاشكراشیده‌كات، "مه‌به‌ست له‌خۆڕێكخستنه‌وه‌یان به‌ئامانجی بەهێزکردنی هێڵەکانی بەرگریی‌و پاراستنی گیانی هاوڵاتیانی مەدەنی‌و سەربازانه، هه‌روه‌ها ئامادەکارییه بۆ هێرشی پێچەوانە".
له‌لایه‌كی دیكه‌وه گروپه چه‌كداره‌كانى به‌ناو به‌ره‌ى ئۆپۆزسیۆن گه‌یشتونه‌ته ناو جه‌رگه‌ى شارۆچكه‌ى (معره النعمان)و ده‌ستیان به‌سه‌ر ته‌واوى شارۆچكه‌كه‌دا گرتوه، به‌ڵام له‌چه‌ندین ناوچه‌ى دیكه‌ى سنورى حه‌له‌ب له‌ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ هه‌سه‌ده تێكشكاون‌و ناچار به‌هه‌ڵاتن كراون.
#روون_میدیا
ژمارەی خوێندراو : 10 جار