هەرێمی کوردستان داهاتە نانەوتیەکان نانێرێت بۆ عێراق و ئەمەش کورتهێنانی لەمووچە دروستکردوە بە پەسەندکردنی هەمواری یاسای بودجەش پێشبینی دەکرێت کێشەی هەناردەکردنی نەوتی کوردستان و کورتهێنان لەمووچە چارەسەربێت
خەلیل دۆسکی، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق رایگەیاندوە “چاوەڕوانی خوێندنەوەی دووەمن بۆ هەموارکردنی یاسای بودجەی 2025 ، کە بڕگەیەکی تایبەتە بە تێچووی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان، دوای ئەوەی دەنگی لەسەر بدرێت و بچێتە بواری جێبەجێکردن و هەناردنی نەوتی کوردستان دەست پێبکاتەوە، کارەکە زەحمەتیی هەیە، بەڵام دەکرێت و تێدەپەڕێت”.
ئەندامەکەی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق باسی لەوەشکرد: بریکاری وەزیری نەوتی فیدراڵی، کە لە کۆبوونەوەکەدا بەشدار بوو، پشتیوانیی خۆی بۆ هەمواری یاساکە دووپات کردەوە، بە پێویستیشی زانی خوێندنەوەی دووەمی بۆ بکرێت و دواتریش لە پەرلەمانی عێراق پەسەند بکرێت .
ئەنجامی کۆبوونەوەکە دەکرێتە ڕاپۆرتێک و ئاڕاستەی پەرلەمانی عێراق دەکرێت، تا دواتر خوێندنەوەی دووەم بۆ هەمواری بودجە بکرێت و پەسەند بکرێت.
ئەو پەرلەمانتارە ئاشکرای دەکات هەناردەکرنەوەی نەوت بۆ مووچە و بودجەی عێراق و هەرێمی کوردستانیش گرنگە، وتیشی: “نەوت هەناردە بکرێتەوە، مووچه و بودجەی کوردستان باشتر دەنێردرێت و کێشەکان کەمتر دەبێتەوە،
ئەمە لەکاتیکدایە وەزارەتی دارایی عیراق داوای داهاتی نانەوتی هەرێم دەکات بەڵام هەرێم رادەستی ناکات و وەزارەتی دارایی عیراقیش بری ٧٦١ ملیار دیناری بۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم ناردوە و بەوەزارەتی دارایی هەرێمیشی وتوە کورتهێنانی مووچە لە داهاتی ناوخۆ پیویستە پربکرێتەوە مووچەی فەرمانبەرانی پی دابەشبکرێت.
#روون_میدیا
ژمارەی خوێندراو : 3 جار