سەرجەم دەرچوانی ناوچە دابرێندراوەکان لە زانکۆکانی هەرێمی کورستان وەرگیراون

7 رۆژ پێش ئێستا

وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستی حكومەتی هەرێم ڕایگەیاند: 100% دەرچوانى کەرکوک و شەنگال و خانەقین و ناوچە دابڕاوەکانی دیكەی كوردستان لە زانکۆکانى هەرێمى کوردستان وەرگیران كە نزیكەی هەزار خوێندكار دەبن.
وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستی ئەوەشی راگەیاندوە کە
کارئاسانى تەواویان بۆ وەرگرتنى خوێندکارانى ناوچە دابڕێندراوەکان كردوە
وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى لە پەیامێکدا پیرۆزباى لە سەرجەم وەرگیراوانى ناوچە دابڕاوەکان بەتایبەت کەرکوک و شەنگال و خانەقین و خانەوەداکەیانیان دەکات و دەڵێت، "چەندین ساڵە کارئاسانى تەواومان کردوە بۆ وەرگرتنى خوێندکارانى ناوچە دابڕێندراوەکانى دەرەوەى ئیدارەى هەرێمى کوردستان، بەتایبەت ئەو خوێندکارانەى كە لە خوێندنگە کوردییەکان دەخوێنن بۆ ئەوەى دەرفەتى خوێندنیان بۆ بڕەخسێنین لە زانکۆکانى هەرێمى کوردستان".
داواشی لە خویندکارەکان کردووە پەیوەندى بە بەش و کۆلێژەکانیان بکەن بەمەبەستى ئەنجامدانى مامەڵەى دەستبەکاربون لە زانکۆ و پەیمانگەکانی هەرێمى کوردستان.

ژمارەی خوێندراو : 10 جار

هەواڵی زیاتر