شاندێک سەردانی ىەغدا دەکات بۆ هاوتاکردنی مووچەی خاوەن پێداویستیە تایبەتیەکان

19 کاتژمێر پێش ئێستا

ئەمرۆ و هاوکات لەگەڵ رۆژی جیهانی  خاوەن پێداویستیە تایبەتیەکان شاندێک سەردانی بەغدا دەکات بۆ هاوتاکردنەوەی مووچەکانیان لەگەڵ حکومەتی عێراق.
ئەمرۆ شاندێک بەسەرۆکایەتی کوێستان محەمەد وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی سەردانی بەغدا دەکات تایبەت بە پرسی مووچەی خاوەن پێداویستیە تایبەتەکان و هاوتاکردنیان لەگەڵ بەغدا.
شاندەکەی هەرێم بۆ پرسی هاوتاكردنی مووچەی خاوەن پێداویستییە تایبەتەكان دەچێتە بەغدا و هەروەها بۆ زیادكردنی ناوی ئەو خاوەن پێداویستییە تایبەتانەیە کە تا ئێستا تۆمار نەكراون، هاوکات گەڕاندنەوەی هاوكاری بۆ خێزانە هەژارەكان .
پێشتر لیستێك كە ژمارەیان زیاتر لە 13 هەزار و 200 خاوەن پێداویستی تایبەتبوو، بۆ هاوتاکردنەوە مووچەکانیان نێردراوە بۆ وەزارەتی دارایی تاوەکو مووچەکانیان هاوتای مووچەی خاوەن پێداویستیە تایبەتیەکانی عێراق بکرێت.

 

#روون_میدیا

ژمارەی خوێندراو : 4 جار

هەواڵی زیاتر