شاندی دانسوتانکاری پارتی سەردانی سلێمانیەنکردوە لەگەڵ لایەنەکان کۆدەبنەوە بۆ پرسی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێم و مەسروربارزانیش کاندیدی پارتیە بۆ پۆستی سەرۆک وەزیرانی هەرێم
دڵشاد شەهاب ئەندامی شاندی دانوستانکاری پارتی رایگەیاند، لەسلێمانی سەردانی لایەنەکان دەکەین، بۆ پرسی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەت.
ئەو ئەندامەی شاندی دانوستانکاری پارتی دەڵێت هەموو لایەنە سیاسییەکان ئامادەیی خۆیان نیشان داوە لەگەڵ پارتی کۆ ببنەوە و دەرگای پارتی بە ڕووی هەموو لایەنە سیاسییەکاندا کراوەیە و دەیانەوێت حکومەتێکی بنکەفراوان پێک بهێنن. وەک خۆی وتی، یەکێک لە بنەماکانی پێکهێنانی کابینەی دەیەم “ڕێزگرتنە لە دەستەکەوتەی هەڵبژاردن و پارتیش براوەی یەکەمە، بۆیە دەبێت ڕێز لە دەنگی هاووڵاتییان بگیرێت لە کاتی گفتوگۆکان”.
هێمن هەورامی ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی ڕایگەیاند لەمڕۆ وە سەردانی شاندی حزبەکەیان دەربارەی دانوستانەکانی کابینەی نوێی حکومەت سەردانی لایەنەکان دەکات و کاندیدی پارتیش بۆ پۆستی سەرۆک وەزیران، مەسرور بارزانییە.
وتوشیەتی کە هەنگاوەکانی هەڵبژاردنی سەرۆکی نوێی هەرێم دەستپێبکەن و کاندیدی سەرۆکی وەزیرانی داهاتوو “کە مەسرور بارزانییە” بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەت ڕابسپێرێت.
لەلایەکی ترەوە ڕەوتی هەڵوێست ڕایگەیاند، شاندی پارتی و یەکێتی پەیوەندییان پێوەکردوون بۆ کۆبوونەوە، بەڵام دانیشتن لەگەڵیان ڕەتدەکەنەوە.راشیانگەیاندوە “هەڵوێست، ئەم کۆبوونەوانە بە پێویست نازانێت، چونکە ئامادەنیە بچنە حکومەت لەگەڵ هیچ کامیان.
پێشتریش یەکگرتووی ئیسلامی بریاری بەشدارینەکردنی لەحکومەت دا و کۆمەڵی دادگەریش بریاری نەچونی بۆ پەرلەماندا بەهۆی ئەو فێڵ و ساختەکاریانەی لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ئەنجامدرا.
بە فەرمانی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان، ڕۆژی 2ی 12 بۆ بەڕێوەچوونی یەکەم دانیشتنی پەرلەمانی نوێی کوردستان دیاریکراوە.
بە پێی کاتە دەستوورییە دیاریکراوەکانیش دەبێت حکومەتی نوێ لە ماوەی 30 ڕۆژدا واتا تا کۆتایی مانگی یەکی ساڵی داهاتوو پیک بهێنرێت.
#روون_میدیا
ژمارەی خوێندراو : 11 جار