وەزیرێرێکی قەوارەی زایۆنی دەڵێت گروپەکانی مقاوەمەی عێراق و یەمەن هیچ ئاگربەستێک لەگەڵیان نیە و قەوارەکەش رووبەرروی ئەو لایەنانە دەبێتەوە کە مەترسین لەسەری.
دوای راگەیاندن و دستپێکردنی ئاگربەستی نێوان قەوارەی زایۆنی وحزبوڵلەی لوبنان ، زیڤ ئێلکین یەکێک لەوەزیرە زایۆنیەکان دەڵێت: ئەو بزووتنەوە چەکدارانەی لە عێراق و یەمەنن یارمەتی حەماسیان داوەو و هیچ ئاگربەستێک لەگەڵیاندا نییە.قەوارەکەش رووبەرووی ئەولایەن و چەکدارانە دەبێتەوە کەبونەتە هۆی مەترسی،
محەممەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، کە ئێستا لە ئیسپانیایە، لە بەرامبەر هەڕەشە پێشبینیکراوەکانی قەوارەی زایۆنی بۆ سەر عێراق، داوای پشتیوانی نێودەوڵەتی دەکات.
بەگوێرەی سەرچاوەیەکی حکومی، لە سەردانەکەیدا، سودانی ئەم بابەتە لەگەڵ یەکێتی ئەوروپا تاوتوێ دەکات بۆ دڵنیابوون لەوەی هیچ هێرشێکی قەوارەکە بۆسەر عێراق ئەنجام نەدرێت.
گروپە بەرگریکارەکانی عێراقیش ئامادەیی تەواوی خۆیان بۆ هەر هەڕەشەیەکی دەرەکی دووپاتکردەوە، لەوانەش بە بەهێزکردنی بەرگرییە ئاسمانییەکانیان راشیانگەیاندووە کە ئۆپەراسیۆنەکانی پشتیوانی لە غەززە بەردەوام دەبێت.
ڕۆژی 18ی ئەم مانگە ڕۆژنامەی "ماریڤ"ی ئیسرائیلی ڕایگەیاند: "دامەزراوەی ئەمنی خۆی ئامادە دەکات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئەو مەترسییە سەرهەڵدەداتەوە دوای بەرزبوونەوەی بەرچاوی ژمارەی هێرشەکانی عێراق .
گوروپە بەرگریکارەکانی عێراق لە سەرەتای ئەم مانگەوە ٦٥ هێرش و لە مانگی ئابدا ٦هێرشیان بە فرۆکەی بێ فرۆکەوان و لەمانگی ئەیلولیشدا ٣١ هێرش و لە مانگی ئۆکتۆبەریشدا ٩٠هێرشیان بۆ سەر قەوارەی زایۆنی ئەنجامداوە.
#روون_میدیا
ژمارەی خوێندراو : 14 جار