ئاگرکوژێنەوەى لۆس ئەنجلس: ئاگرەکە بووەتە هەڕەشەى راستەوخۆ لەسەر ژیانى دانیشتووان

پێش 2 هەفتە

بەڕێوەبەرایەتیى ئاگرکوژێنەوەى لۆس ئەنجلس:
ئاگرەکە بووەتە هەڕەشەى راستەوخۆ لەسەر ژیانى دانیشتووان، فەرمانى یاسایى دەرکراوە بۆ چۆڵکردنى.
ناوچەکە بەرووى هاوڵاتییان و سەردانیکەراندا قەدەغەیە و بۆیان نییە بچنە ناوى.
ئاگرى دارستانەکانى کالیفۆرنیا بەتەواوەتى تەشەنەى سەندووە و تەنیا چەند سەد مەترێک لەناوچەى هۆڵیوودەوە دوورە.
هۆڵیوود ناوچەیەکى مێژووییە بۆ ئەمریکییەکان و ستۆدیۆ بەناوبانگەکانى سینەماى هۆڵیوودى تێدایە و ئەستێرە بەناوبانگەکان لەو ناوچەیەدا دەژین، بە گەورەترین ناوچەی پیشەسازیى سینەما لە جیهاندا دادەنرێت.

ژمارەی خوێندراو : 10 جار

هەواڵی زیاتر