+ يەکشەممەی
داهاتوو دوای 3 ڕۆژی بەرایی دەست بە جێبەجێکردنی ڕێککەوتنەکە دةكرێت، قۆناغی یەکەمیشی ماوەی 42 ڕۆژ دەبیت،
سەرەتا بە ئازادکردنی وەجبەی یەکەمی زیندانییەکان دەستپێدەکات كە ئازادکردنی ژنە سەربازە
ئیسرائیلییەکان لە لایەنی فەلەستینەوە.
+قۆناغی
یەکەم بریتی دەبیت لە کشانەوەی سوپای داگیرکەر لە شەقامی ڕەشید ، کە ئەمەش وادەکات
ئاوارەکان بگەڕێنەوە سەر ماڵ و حاڵی خۆیان، ئەمە جگە لە کردنەوەی دەروازەی ڕەفەح ..
+هەروەها
لە قۆناغی یەکەمی ڕێککەوتنەکەدا 33 زیندانی ئیسرائیلی ئازاد دەکرێن، ئیسرائیلیش لە
قۆناغی یەکەمدا نزیکەی دوو هەزار زیندانی ئازاد دەکات کە 250 کەسیان سزای هەتاهەتایییان
بەسەردا سەپێنراوە، هەروەها نزیکەی هەزار زیندانی تر كە لە دوای 7ی تشرینی یەکەمی 2023 دەسگیركراون
+هەر
لەوە ریكەوتنەدا حەماس مەرجی بۆ باشترکردنی بارودۆخی زیندانیانی فەلەستینی لە ناو
زیندانە داگیرکەرەکاندا داناوە، ئەمەش لە ژێر ڕۆشنایی ئەو بارودۆخە دڵتەزێنەی کە لە
سەرەتای شەڕەوە تێیدا دەژین.
+ڕێککەوتنەکە
پێکهێنانی لیژنەیەکی میسری-قەتەری لەخۆدەگرێت بۆ سەرپەرشتیکردنی گەڕانەوەی ئاوارەکان
لە باشووری کەرتی غەزەوە بۆ باکوور، ئەمە جگە لەوەی کە کشانەوەی زایۆنی لە میحوەری
نەتزەریم بە قۆناغ بە قۆناغ دەبێت، هەروەها سوپای داگیرکەریش بۆ سنووری غەززە بە
قووڵایی ٧٠٠ مەتر دەکشێتەوە.
+هێزەکانی
زایۆنی بوونی خۆیان لە ڕێڕەوی فیلادلفی نێوان کەرتی غەززە و میسر کەم دەکەنەوە،
دواتر قۆناغ بە قۆناغ بە تەواوی لێی دەکشێنەوە.
+ڕێککەوتنەکە
ڕەزامەندی زایۆنی لەخۆدەگرێت بۆ کردنەوەی دەروازەی ڕەفح لە نێوان کەرتی غەززە و میسر
دوای 7 ڕۆژ لە دەستپێکردنی جێبەجێکردنی قۆناغی یەکەم، ئەمە جگە لە پرۆتۆکۆلی فریاگوزاری
و مرۆیی لە هەمان قۆناغدا لە ژێر چاودێری نێوەندگران، هاوکات ڕێگەدان بەبریندارەکان
لە کەرتی غەززەوە بۆ گەشتکردن بۆ چارەسەرکردن بۆ دەرەوەی وڵات.
+
هەرلە رێكەوتنەكەدا حەماس داوای گەرەنتی دەکات بۆ دانانی خشتەی کاتی دیاریکراو بۆ
ئاوەدانکردنەوەی ئەو شتانەی کە بەهۆی شەڕی کەرتی غەززە وێران بوون.
حەماس جەختی لەوە
کردەوە کە مامەڵەی لەگەڵ هەموو بەرپرسیارێتی و ئەرێنییەکدا کردووە "بە پشتبەستن
بە بەرپرسیارێتیمان بەرامبەر بە گەلە سەبردارەکەمان بۆ وەستاندنی دەستدرێژیکردنە سەریان
و کۆتاییهێنان بە کۆمەڵکوژییەکان".
ژمارەی خوێندراو : 10 جار