لە 470مین ڕۆژی شەڕی سەر غەززە، وەزارەتی دەرەوەی
قەتەر ڕایگەیاند، ئاگربەست لە غەززە لە کاتژمێر 8:30 خولەکی بەیانی یەکشەممە دەستپێدەکات،
ڕوونیشیکردەوە، "پێشنیار دەکەین براکانمان خۆپارێزی بکەن، كارەكانی جێبەجێکردن بە ئەوپەڕی وریاییەوە، بەڕیوەبەرن و چاوەڕوانی ڕێنماییەکان
بن لە سەرچاوە فەرمییەکانەوە."
پێشتر قەوارەی زایۆنی ڕێککەوتنی ئاڵوگۆڕی دیل و
ئاگربەستی لە کەرتی غەززەی پەسەند کرد، ئەمەش دوای رەزامەندی لەسەر ڕێککەوتنەکە لەلایەن
کابینەی ئەمنیی زایۆنییەوە ، میدیاکانی ئیسرائیل بڵاویانکردەوە، 24 وەزیر ڕێککەوتنەکەیان
پەسەندکردووە، لەکاتێکدا 8 وەزیر ڕێککەوتنەکەیان ڕەتکردووەتەوە.
لەلایەكیترەوە سەرچاوەكان باس لەوەدەكەن كە ناوبژیوانان فشاریان خستۆتە سەر بنیامین ناتانیاهۆ
سەرۆک وەزیرانی قەوارەی زایۆنی بۆ ئەوەی ئەمڕۆ
ڕەزامەندی حکومەتی ئیسرائیل تەواو بکات.
بزووتنەوەی خۆڕاگری ئیسلامی (حەماس) 48 کاتژمێر
پێش ده ستپێکردنی ڕێککه وتننامه که بارودۆخی هێمنی هێناوەتەئارا بۆ ئه وه ی بتوانن له یه که م ڕۆژدا زیندانییه کان ڕاده
ست بکه ن.
لەم ماوەیەشدا بوردمانەكانی سەر کەرتی غەززە
بەردەوام بووە و شەوی ڕابردوو لە بۆردومانکردنی خێمەیەکی ئاوارەبووەکان لە ناوچەی
مەواسی ئەلقەرەرا لە باکووری ڕۆژئاوای شاری خان یونس لە باشووری کەرتی غەززە.
بەمەش ژمارەی ئەو شەهیدانەی بەهۆی بۆردومانی کەرتی
غەززە لەلایەن زایۆنییەكانەوە كە لە بەرەبەیانی
هەینیەوە کوژراون بۆ ٢٥ شەهید بەرزبووەتەوە.
ژمارەی خوێندراو : 36 جار