لەدوای راگەیاندنی ئاگربەستەوە قەوارەی زایۆنی بەچڕی غەززە بۆردوماندەکات

3 رۆژ پێش ئێستا

🔴لەدوای ڕاگەیاندنی ئاگربەستەوە قەوارەی زایۆنی هەڵمەتێکی چڕی بۆردومانکردنی غەززەی دەستپپێکردوە و دەیەوێت لەکۆتایی ئەم جەنگە زۆرترین کۆمەڵکوژی ئەنجامبدات .
🔻بەهۆی بۆردومانەکانی دوای ڕاگەیاندنی ئاگربەستەوە ٧١کەس لەکەرتی غەززە شە*هیدبوون کە ١٩یان منداڵ و ٢٤شەهیدیشیان ژنن و ٢٠٠کەسیش برینداربوون.
🔻بزوتنەوەی حەماسیش داوای لە هاوڵاتیانی کەرتەکە کردووە هەتاوەکو رۆژی یەکشەممە و دەستپێکی جێبەجێکردنی ئاگربەست خەڵکی بەیەکەوە کۆنەبنەوە و ئاهەنگ نەگێرن چونکە قەوارەکە لەکاتی کۆبونەوەدا هاوڵاتیان دەکاتە ئامانج و داوای لەهاوڵاتیان کردوە لەماڵەکان یان لەناو خێمەکانیان بمێننەوە.

#روون_میدیا

ژمارەی خوێندراو : 7 جار

هەواڵی زیاتر