ئەو بارستە هەوا ساردەی جەمسەری باکور لە سنوری هەرێمی کوردستان ، بەڕەنگی شینی کاڵ بۆ شینی تەواو 75کاتژمێر دەمێنێتەوە
لە دوای کاتژمێرەکانی 12 نیوەی شەو بەدواوە چوینە نێو بەرواری 22ی شوباتی 2025 ز، لە کاتژمێر 03:00 بەرەوبەیان هەرێمی کوردستان دەچێتە ژێر کاریگەری بارستە هەوایەکی ساردی جەمسەری باکور،
بەڕەنگی شینی کاڵ بۆ شینی تەواو 75کاتژمێر دەمێنێتەوە،
لە ڕۆژی 25ی شوبات کۆتایی دێت ، بارستەی ساردی ڕەنگ شین بۆ ڕۆژانی دوایی کاریگەری ڕەنگە سەوزی دەمێنێتەوە، بۆ نزیک سەری مانگ کوتایی دێت، لە سەر ناوچەکان دوور دەکەوێتەوە، پلەکانی گەرما ڕوو لە بەرزبونەوە دەکات،
لەماوە ئەم 75 کاتژمێرە هەرێمی کوردستان لە ژێر کاریگەری ئەم هەوا ساردەی جەمسەری باکور دەمێنێتەوە ،لە ئێستا بەدواوە بەفربارین لە ناوچەکان چڕتر دەبێتەوە
هەندێک ناوچەی شاخاوی پلەکانی گەرما چەند پلەیەک دەچێتە ژێر سفر، وەک ناوچە شاخاویەکان ناوچە سنورەکان شەوانە تا کاتی فەجر، بەیان پلەکانی گەرما °10-بۆ °23-پلە تۆمار دەکرێت
نێو شارەکانیش 0-بۆ °10-تۆمار دەکرێت
لەگەڵ ئەوەش دا کزەبای وشکی باکور کەشەکە زۆر ساردتر دەکات
ڕۆژی 24بۆ 25ی شوبات ساردترین ڕۆژن و سارد ترین سەرمای ئەمساڵ دەبێت.
ـــــــــــــــــــــــــــــــــ
سالار حاجی عەلی :_شارەزا لە بواری کەشناسی ڕایگەیاند.......
هەموو گۆڕانێک بەدەست (خوا)ی گەورەو میهرەبانە
ژمارەی خوێندراو : 61 جار