وەزیری دەرەوەی چین: هەوڵدان بۆ گۆڕینی دۆخی غەززە
بە زەبری هێز نابێتە هۆی ئاشتی
وانگ یی، وەزیری دەرەوەی چین ئەمڕۆ هەینی لە میانی
کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لە پەکین داوای ئاگربەستی هەمیشەیی لە کەرتی غەززە کرد،
هەروەها پشتیوانی وڵاتەکەی بۆ ئەو پلانە كرد كە بۆهێنانەدی ئاشتی بۆ ناوچەی فەلەستین
ڕاگەیاند.
وانگ لە میانی کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لە پەکین
لە پەراوێزی دانیشتنی ساڵانەی پەرلەمانی فەلەستین- وتی کە غەززە خاکی گەلی فەلەستینە
و بەشێکی دانەبڕاوە لە خاکەکانی فەڵەستین، جەختی لەوە کردەوە کە گۆڕینی پێگەی غەززە
بە زەبری هیزوو بە تۆبزی ئاشتی ناهێنێتە ئاراوە، بەڵکو دەبێتە هۆی ئاژاوەیەکی نوێ.
ناوبراو ئەوەشی وت: ئەگەر زلهێزەکان دەیانەویت بەڕاستی
گرنگی بە خەڵکی غەززە بدەن، پێویستە ئاگربەستێ تەواو و هەمیشەیی لە غەززە بەرەوپێش
ببەن و هاوکارییە مرۆییەکان زیاد بکەن.
وانگ قسەی بۆ کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کرد و داوای
کرد هەوڵەکانی لەسەر چارەسەری دوو دەوڵەت چڕبکرێتەوە و پشتیوانی هەردوولا بکات بۆ
دروستکردنی کۆدەنگی.
هەروەها كار بكەن بۆ بۆ گەیشتن بە ئاگربەستێکی
هەمەلایەنە و هەمیشەیی و بەرزکردنەوەی هاوکاریی مرۆیی و پابەندبوون بە پرەنسیپی
"حوکمڕانی فەلەستین بۆ فەلەستینیەکان" و بەشداریکردن لە بنیاتنانەوەی غەززە.
وەزیری دەرەوەی چین پشتیوانی وڵاتەکەی بۆ وڵاتانی
ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەربڕی بۆ کۆنترۆڵکردنی زیاتری داهاتوو و چارەنووسی خۆیان.
وانگ ئاماژەی بەوەشکرد، دەوڵەتی ئیسرائیل لەمێژە
دامەزراوە، بەڵام دامەزراندنی دەوڵەتی فەلەستینی هێشتا زۆر دوورە لە بەدیهێنان.
ناوبراو هێمای بۆ ئەوەش کرد کە پرسی فەلەستین هەمیشە
لە ناوەڕۆکی پرسەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا بووە و داوای لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی
کرد کە زیاتر سەرنجیان لەسەر چارەسەری دوو دەوڵەتی بێت و پشتیوانی زیاتر بۆ دامەزراندنی
دەوڵەتێکی سەربەخۆی فەلەستین پێشکەش بکات.
ژمارەی خوێندراو : 20 جار