ئایا ناتانیاهۆ و ترەمپ لەسەر ئێران هاوڕان؟ هەماهەنگی
دەبێت سەبارەت بە هێرشی هاوبەش بۆ سەر تاران؟
ئیسرائیل کاردەکات بۆ دڵنیابوون لەوەی کە بەرژەوەندییە
سەرەکییەکانی لە هەر دانوستانێکی داهاتووی نێوان ئیدارەی ترەمپ و ئێراندا لەبەرچاو
بگیرێت. جەخت لەوە دەكاتەوە کە بازنەی بڕیاردانی ئەمریکا كە لەسەری ڕێککەوتوون، كە
ڕێگریکردنە لە ئێران لە دەستکەوتنی چەکی ئەتۆمی. هەروەها هەوڵدەدات فشار بخاتە سەر
هەر ڕێککەوتنێکی داهاتوو بۆ ڕزگارکردنی ئێران لە مووشەکی بالیستیکی دوور مەودا.
لە کاتێکدا ترەمپ دەیەوێت لە ڕێگەی دانوستانی ڕاستەوخۆ
لەگەڵ ئێران بگەنە ڕێککەوتنێکی نوێ، بەڵام نەتانیاهۆ پێی وایە ڕێککەوتنی ئەتۆمی نوێ
لە نێوان ئەمریکا و ئێران زۆر دوورە و دەیەوێت ئەگەری هێرشکردنە سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانی
ئێران تاوتوێ بکات.
ترەمپ لە چاوپێکەوتنێکدا بە کەناڵی ئێن بی سی ڕایگەیاند
کە کردەوەی سەربازی دژ بە ئێران "ئەگەرێکی ڕاستەقینەیە"، ئاماژەی بەوەشکرد،
"ئەگەر ڕێککەوتنێک نەکەن، بۆردومان ڕوودەدات، بۆردومانێکی وەک ئەوەی پێشتر نەتبینیوە".
لەبەرامبەردا عەلی خامنەیی، ڕێبەری مەزنی شۆڕشی
ئیسلامیی ئێران، سوێندی خوارد کە ئەگەر ئەمریکا یان هاوپەیمانەکانی هێرش بکەن،
"هێرشی دژە هێرشی بەهێز" دەستپێبکات و ئێرانیش ڕایگەیاند هەر هەڵکشاندنەوەیەک
بە "تێچووی قورس بۆ حکومەتی ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی" دێت.
مانگی ڕابردوو ترامپ نامەیەکی بۆ خامنەیی نارد
و داوای لە دانوستانە ئەتۆمییەکان کرد و هۆشداریشی دا لە ئەگەری هەنگاوی سەربازی.
ئێران بە خێرایی نامەکەی ڕەتکردەوە و خامنەیی ترەمپی بەوە تۆمەتبار کرد کە هەوڵی چەواشەکردنی
بیروڕای جیهانی دەدات بە وێناکردنی ئێران وەک ئەوەی ئامادە نییە دانوستان بکات.
سەرەڕای ڕەتکردنەوەی وتووێژە ڕاستەوخۆکان، ئێران
ئامادەیی خۆی بۆ دانوستانی ناڕاستەوخۆ ڕاگەیاندووە، ئەمەش ڕێگەیەکی ئەگەری بەرەوپێشەوە
پێشنیار دەکات.
ترامپ ڕایگەیاندووە کە خوازیاری چارەسەری دیپلۆماسییە،
بەڵام لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا هەڕەشەی بۆردومانی ئێرانی کردووە ئەگەر ئێران
دانوستان لەسەر ڕێککەوتنێک نەکات بۆ پاشەکشەکردنی بەرنامە ئەتۆمییەکانی.
ئەمریکا بە هاوبەشی لەگەڵ ڕێڕەوی دیپلۆماسی
فشارە سەربازییەکانی چڕتر کردەوەتەوە. پنتاگۆن ئامادەیی سەربازیی ئەمریکای لە ڕۆژهەڵاتی
ناوەڕاست فراوانتر کردووە و دوو گروپی هێرشبەری فڕۆکە هەڵگرەکانی لە ناوچەکە جێگیر
کردووە، لەگەڵ فڕۆکە جەنگییەکانی ئێف ٣٥ و فڕۆکەی بۆمبڕێژکراوی بی ٢ و سیستەمی بەرگری
ئاسمانی پاتریۆت.
ئەمریکا ڕایگەیاند کە ئەم هەنگاوانە ئامادەکاری
نییە بۆ هێرشێکی نزیک بۆ سەر ئێران، بەڵکو مەبەست لێی پاڵپشتیکردنی هەڵمەتی ئەمریکایە
لە دژی یەکێک لە هاوپەیمانەکانی تاران لە ناوچەکە بەتایبەتی حوسییەکان. پێشتر کۆشکی
سپی هۆشداری دابوو کە ئەگەر حوسییەکان هێرش بكەنە سەر هێزەکانی ئەمریکا ، لێپرسینەوە
لە ئێران دەکەن.
بە سەرنجدان بە ئاستەنگییە ئابوورییەکانی ئێران،
جگە لە زیانە ناوچەییەکانی لە لوبنان و سووریا، ترەمپ هەست بە دەرفەتێک دەکات بۆ ئەوەی
فشاری زیاتر بخاتە سەر سەرکردایەتی ئێران بەو هیوایەی کە ڕێککەوتنێکی نوێ لەگەڵ وڵاتەکەی
واژۆ بکات.
لای خۆیەوە ناتانیاهۆ لە مێژە بەڵێنی داوە ڕێوشوێنی
سەربازی بگرێتەبەر بۆ ئەوەی ئێران نەتوانێت چەکی ئەتۆمی دروست بکات و لە سەردانەکەی
پێشوویدا بۆ کۆشکی سپی ڕایگەیاند کە لە ژێر سەرکردایەتی ترەمپدا "گومانی تێدا
نەبوو دەتوانین کارەکە تەواو بکەین" لە دژی ئێران.
ژمارەی خوێندراو : 139 جار