سبەی گەڕی چوارەمی دانوستان تاران و واشنتۆن لە مەسقەت بەڕێوە دەچێت

11 کاتژمێر پێش ئێستا

بەدر بوسەعیدی وەزیری دەرەوەی سەڵتەنەتی عومان ڕایگەیاند:

ڕۆژی یەكشەممە، ١١ى ٥ى ٢٠٢٥، لە مەسقەتى پایتەخت میوانداری لە گەڕی چوارەمی دانوستانە ناڕاستەوخۆكانی نێوان تاران و واشنتۆن دەكرێت.
بوسەعیدی وەزیری دەروەی عومان بە بێ بڵاوكردنەوەی وردەكاری زیاتر ئاماژەی بەوە كردووە "دوای هەماهەنگی لەگەڵ هەردوو لایەنی سەرەكی دانوستانەكە، گەڕی چوارەمی دانوستانەكان ڕۆژی 11ی ئایار لە مەسقەت بەڕێوە دەچێت.
بڕیاربوو ڕۆژی شەممەی ڕابردوو گەڕی چوارەمی دانوستانەكان لە ڕۆمای پایتەختی ئیتاڵیا بەڕێوە بچێت، بەڵام وەزیری دەرەوەی عومان بە هۆكاری لۆجستی دانوستانەكەی دواخستبوو.
لای خۆیەوە عەباس عەراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران پشتڕاستی بەڕێوەچوونی گەڕی چوارەمی دانوستانە ناڕاستەوخۆكانی وڵاتەكەی و ئەمریكای لەسەر پرسی ئەتۆم لە ڕۆژی یەكشەممە و لە مەسقەتی پایتەختی عومان كردەوە.
ئەمەو تائێستا سێ گەڕی دانوستانەكانی ئێران و ئەمریكا لە عومان و ئیتاڵیا بەڕێوە چووە و هەر سێ گەڕەكەیش بە نێوەندگیری عومان و خودی وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە بووە.

سبەی گەڕی چوارەمی دانوستانی ناڕاستەوخۆی تاران و واشنتۆن لە مەسقەت بەڕێوە دەچێت

پەیام

سەڵتەنەتی عومان میواندارییكردنی گەڕی چوارەمی دانوستانەكانی نێوان ئێران و ئەمریكای لە وڵاتەكەی ڕاگەیاند.

لە بڵاوكراوەیەكدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئێكس، بەدر بوسەعیدی وەزیری دەرەوەی سەڵتەنەتی عومان ڕایگەیاند: ڕۆژی یەكشەممە، ١١ى ٥ى ٢٠٢٥، لە مەسقەتى پایتەخت میوانداری لە گەڕی چوارەمی دانوستانە ناڕاستەوخۆكانی نێوان تاران و واشنتۆن دەكرێت.

ژمارەی خوێندراو : 33 جار

هەواڵی زیاتر