بۆ رای گشتی و گه‌له‌كه‌مان
به‌ناوی گروپی (ئاشتی و كۆمه‌ڵگه‌ی دیموكراتی)یه‌وه كه بۆ خێرایی دان به پرۆسه‌ی گۆڕان و وه‌رچه‌رخانی دیموكراتی پێكهێندراوه؛ سڵاو و رێزی خۆمان پێشكه‌شی ئاماده‌بووان و هه‌موو شاهێدانی ئه‌م چالاكییه دیموكراتییه مێژووییه‌مان ده‌كه‌ین.
ئێمه‌ی ژنان و پیاوانی شه‌ڕڤانانی ئازادی كه له مێژوویی جیاجیادا به ئامانجی شه‌ڕكردن له دژی هێرشه‌كانی نكۆڵی‌كردن و قڕكردنی كورد به‌شداریمان له ریزه‌كانی PKKدا كردووه، چه‌كمان هه‌ڵگرتووه و له هه‌رێم و شوێنی جیاجیا تێكۆشاوین، ئه‌مڕۆ وه‌ك وه‌ڵامێك بۆ بانگه‌وازییه‌كه‌ی رێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدولڵا ئۆج ئالان كه له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی به‌رواری 19ی حوزه‌یرانی 2025ی‌دا بڵاوی كردبووه‌وه؛ هاتووین بۆ ئێره. هاتنه‌كه‌مان له‌سه‌ر بنه‌مای بانگه‌وازی 27ی شوباتی 2025 بۆ (ئاشتی و كۆمه‌ڵگه‌ی دیموكراتی)ی رێبه‌ر عه‌بدولڵا ئۆج ئالان و بڕیاره‌كانی 12 هه‌مین كۆنگره‌ی PKKیه كه له رۆژانی 5-7ی ئایاردا ئه‌نجامی دا. وه‌ك نیازپاكی و هه‌نگاوی بڕیارداری له پێناوی به‌كرداری سه‌ركه‌وتنی پرۆسه‌ی (ئاشتی و كۆمه‌ڵگه‌ی دیموكراتی) و له ئێستاشه‌وه به ئامانجی به‌رده‌وامیدان به تێكۆشانی ئازادی و دیموكراسی و سۆسیالیزمیمان به رێبازی سیاسه‌تی دیموكراتی و یاسایی و هاوكات له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌ركردنی یاساكانی ئێنتیگراسیۆنی دیموكراتی؛ له حزوری ئێوه‌دا به ئیراده‌ی ئازادی خۆمان چه‌كه‌كه‌مان له‌ناو ده‌به‌ین.
هیوادارین ئه‌م هه‌نگاوه‌مان ببێت به مایه‌ی خێر و خۆشی بۆ گه‌له‌كه‌مان به تایبه‌تی بۆ ژنان و گه‌نجان و بۆ گه‌لانی توركیا و رۆژهه‌ڵاتی ناوین و سه‌رجه‌م مرۆڤایه‌تی و ئاشتی و ئازادی له‌گه‌ڵ خۆی بهێنێت.
پڕ به‌دڵ هاوڕاین له‌گه‌ڵ بانگه‌وازییه‌كه‌ی رێبه‌ر عه‌بدولڵا ئۆجالان كه ده‌ڵێت: "بڕوام به هێزی سیاسه‌ت و ئاشتی كۆمه‌ڵایه‌تی هه‌یه، نه‌ك چه‌ك. بانگه‌وازی له ئێوه‌ش ده‌كه‌م ئه‌م پره‌نسیپه پراكتیزه بكه‌ن" و مایه‌ی شانازی و سه‌ربه‌رزییه‌كی گه‌وره‌یه كه هه‌ڵده‌ستین به جێبه‌جێكردنی بنه‌ماكانی ئه‌م پره‌نسیپه مێژووییه.
ده‌زانین كه تا ئێستا هیچ شتێك به ئاسانی و بێ قوربانی و به‌بێ تێكۆشان به‌دینه‌هاتووه، به‌پێچه‌وانه‌وه هه‌موو شتێك رۆژانه به قوربانی گه‌وره و به تێكۆشانی بێ وێنه به‌ده‌ستخراوه. هه‌ڵبه‌ت له ئێستا به‌دواشه‌وه هه‌ر به تێكۆشانی سه‌خت و دژوار به‌رده‌وام ده‌بێت. زۆر باش به‌م راستییه ده‌زانین و له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه بۆ به‌ده‌ستهێنانی سه‌ركه‌وتنی گه‌وره و ده‌ستكه‌وتی دیموكراتییانه له‌ناخی دڵمانه‌وه بڕوامان به فیكر و پارادایمی رێبه‌ر عه‌بدولڵا ئۆج ئالان هه‌یه و متمانه‌مان به خۆمان و وه‌كو كۆمه‌ڵه‌ی هاوڕێیانیش متمانه‌مان به‌هێزی هه‌ره‌وه‌زیمان هه‌یه.
له ژینگه‌یه‌كی وه‌هادا كه گوشار و تاڵانكاری فاشیستی بره‌وی سه‌ندووه، ناوچه‌كه‌مان؛ رۆژهه‌ڵاتی ناوین بووه به گۆمی خوێن و گه‌له‌كه‌مان له هه‌موو كاتێك زیاتر پێویستی به ژیانی ئاشته‌وایی، ئازادی و یه‌كسانی و دیموكراتی هه‌یه، گرنگی و راست و هه‌نووكه‌یی ئه‌م هه‌نگاوه مێژووییه‌مان ده‌بینین و هه‌ستی پێده‌كه‌ین.
به‌و هیوایه‌ین كه هه‌موو لایه‌ك، ژنان و گه‌نجان، كرێكار و ره‌نجده‌ران، هێزه سۆسیالیستی و دیموكراته‌كان، واتا سه‌رجه‌م گه‌لان و مرۆڤایه‌تی؛ ده‌رك نرخ و بایه‌خی ئه‌م هه‌نگاوه ئاشتی و دیموكراتیانه‌یه‌مان بكه‌ن، تێبگه‌ن و رێزی لێ‌بگرن.
هه‌ر له‌م سۆنگه‌یه‌وه بانگ له سه‌رجه‌م هێزه ناوچه‌یی و جیهانییه‌كان ده‌كه‌ین كه به‌رپرسن له هه‌موو ئێش و ئازاره‌كانی گه‌له‌كه‌مان، رێز له مافه ره‌وا و نه‌ته‌وه‌یی و دیموكراتییه‌كانی گه‌له‌كه‌مان بگرن و پشتیوانی له پرۆسه‌ی ئاشتی و چاره‌سه‌ری دیموكراتییانه بكه‌ن.
بانگه‌وازی له گه‌لان به‌تایبه‌تی ژنان و گه‌نجان، كرێكار و ره‌نجده‌ران، هێزه دیموكرات و سۆسیالیستییه‌كان، رۆشنبیر، نوسه‌ر، ئه‌كادیمیست، مافناس، هونه‌رمه‌ند و سیاسه‌تمه‌داران ده‌كه‌ین كه به‌شێوه‌یه‌كی راست له‌م هه‌نگاوه مێژووییه‌مان بگه‌ن و له‌پاڵ ئێمه و گه‌له‌كه‌مان بن. هه‌روه‌ها داواده‌كه‌ین بۆ ئازادی جه‌سته‌یی رێبه‌ر عه‌بدولڵا ئۆج ئالان و چاره‌سه‌ری سیاسی و دیموكراتییانه‌ی كێشه‌ی كورد چالاكانه‌تر تێبكۆشن و له ئاستی جیهانیدا تێكۆشانی دیموكراتییانه، سۆسیال ئینته‌رناسیۆنالی و پشتگیری و پشتیوانی بكه‌ین.
بانگه‌وازیش له گه‌له‌كه‌مان و سه‌رجه‌م هێزه سیاسییه‌كانی ده‌كه‌ین كه به‌شێوه‌یه‌كی راست تێبگه‌ن له تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی ئه‌م قۆناخه مێژووییه‌ی ئێستا و ئه‌م پرۆسه‌ی (ئاشتی و كۆمه‌ڵگه‌ی دیموكراتی)یه‌ی رێبه‌ر ئاپۆ ده‌ستی پێكردووه و ئه‌ركه‌كانیان له هه‌موو بواره‌كانی په‌روه‌رده‌یی، رێكخستنی و چالاكییدا به‌سه‌ركه‌وتوویی جێبه‌جێ بكه‌ن و بره‌و به ژیانی دیموكراتییانه بده‌ن.
زوڵم و داگیركاری كۆتایی دێت و ئازادی و هاوخه‌باتی سه‌رده‌كه‌وێت.
پرۆسه‌ی ئاشتی و كۆمه‌ڵگه‌ی دیموكراتی مسۆگه‌ر سه‌رده‌كه‌وێت.
11ی ته‌مووزی 2025
گروپی ئاشتی و كۆمه‌ڵگه‌ی دیموكراتی :
ژمارەی خوێندراو : 323 جار