مەسعود بارزانی، بۆ شاندی دەم پارتی،ئەو هەنگاوانەی لە پڕۆسەی ئاشتیدا گیراونەتەبەر هەنگاوی گرنگن

5 کاتژمێر پێش ئێستا

ئەو هەنگاوانەی لە پڕۆسەی ئاشتیدا گیراونەتەبەر هەنگاوی گرنگن بە ئاراستەی دروست.
پڕۆسەی ئاشتی پێویستی بە پشوودرێژی و وردبینی هەیە بۆ ئەوەی بگاتە ئەنجامێکی باش .
دەساڵ گفتوگۆ باشترە لە یەک کاتژمێر شەڕ و بە شەڕ و توندوتیژی کێشەکان چارەسەر ناکرێن و دەبێ پشت بە خەباتی سیاسی و دیالۆگ و یەکترقبوڵکردن و دیپلۆماسی ببەسترێت.
لەپێناو سەرخستنی پڕۆسەی چارەسەری ئەوەی لە توانامدا بێت درێخی ناکەم .
لە هەلومەرجێکی گونجاودا سەردانی عەبدوڵا ئۆجەلان دەكەم .
داوا لە هەموو لایەنە سیاسییەکانی کوردستان دەكەم پاڵپشتی پڕۆسەی چارەسەری ئاشتی لە تورکیا بن.

ژمارەی خوێندراو : 6 جار

هەواڵی زیاتر