پارتی دەستی بە هەڕەشەكانی كردەوە

4 کاتژمێر پێش ئێستا

ئیتر بەس نییە ؟

لەماوەی ڕابردوو هەموو سنورەکانیان بەزاند ، دەستیان برد بۆ قوتی خەڵک و بڕیاری برسی کردن و مردنی خەڵکی کوردستانیان دا ، ئەم تاوانە لەمێژووی دروست بونی عێراق تا ئێستا یەکەمجارە ئەنجام دەدرێت ، ئەوان موچەیان نەبڕی بۆ ئەوەی جارێکی تر بیدەنەوە نەوتیان نەگرتەوە بۆ ئەوەی جارێکی تر بەری بدەنەوە ، لەهەمووی خراپتر کات کوشتن و درێژەدان بەم سیاسەتە لەژێر بیانوی جۆراوجۆر جارێک دادگای ئیتحادی و جارێک دروست کردنی لیژنە ، ئامانجیان ئەوە بو خەڵک زیاتر برسی بکەن ،
ئیتر کاتی ئەوە هاتوە سنورێک بۆ ئەم بێڕێزی و لەیاسا لادانە دابنرێت ، دڵنیام حکومەتی خۆمان خەمێک لەو بابەتە دەخوات و ناهێڵێت لەوە زیاتر خەڵکی ئێمە برسی بکرێت ، خەڵکی کوردستانیش لە ئێمە دەخوازن چیتر بڕوا بەبەڵێن قسە لوسەکانیان نەکەین و هەڵوێستێک رابگەیەنین لەبەرامبەر ئەو تاوانەی بەرامبەر خەڵکی کوردستان و هەرێمەکەمان ئەنجامی دەدەن ، ئەوەش هەنگاوە دروستەکەیە .

شاخەوان عەبدوڵا
جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق

ژمارەی خوێندراو : 5 جار

هەواڵی زیاتر