ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان،
سه‌رۆك كۆماری توركیا له وتارێكدا له‌باره‌ی پڕۆسه‌ی چاره‌سه‌ری له وڵاته‌كه‌ی:
ـ 47 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر
"یه‌كه‌مین چالاكی تیرۆر" ده‌ستیپێكرد و له‌وكاته‌وه تائێستا ڕۆژ به
ڕۆژ "تیرۆر" زیاتر به‌ره‌و پێشه‌وه‌چو، له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌وه هه‌ڵه
هه‌بوه و "تیرۆر"ی زیاتركرد، چه‌ندین حكومه‌ت هاتن نه‌یانتوانی پرسه‌كه
چاره‌سه‌ر بكه‌ن، ده‌شڵێت، له‌وكاته‌وه 10 هه‌زار ئه‌ندامی هێزه ئه‌منییه‌كان
گیانیان له‌ده‌ستداوه.
ـ له‌دوای
ده‌ستپێشخه‌ریه‌كه ده‌وڵه‌ت باخچه‌لی، سه‌رۆكی مه‌هه‌په قۆناغێكی نوێ ده‌ستیپێكرد
و دواتریش دوای په‌یامی ئیمڕاڵی كه داوای كرد چه‌ك دابنرێت، رێكخستنه‌كانی په‌كه‌كه
بڕیاری دانانی چه‌كیدا و دوێنێش بڕیاره‌كه‌ی جێبه‌جێكرد.
ـ هه‌ندێك
هه‌ڵه‌ی حكومه‌ته‌كانی توركیا "تیرۆر"ی زیاتر كرد له‌وانه ڕێگریكردن له
زمانی كوردی، ئێستاش "پڕۆسه‌ی توركیای بێتیرۆر له ئه‌ندامی دانوستاندن نه‌هاتوه‌ته
ئاراوه و له سه‌ره‌تاشه‌وه به وریاییه‌وه مامه‌ڵه‌مان كردوه".
ـ لاپه‌ڕه‌یه‌كی
نوێ كراوه و كۆتایی به خوێن و فرمێسك ده‌هێنین، به نه‌مانی تیرۆر توركیا و گه‌لی
توركیا قازانج ده‌كات و ده‌وڵه‌تی توركیا به‌هێزتر ده‌بێت، له ئاینده‌شدا هه‌رشتێك
زیانی بۆ توركیا هه‌بێت ڕوبه‌ڕوی ده‌بینه‌وه
ـ ئەگەر تورک، کورد و عەرەب یەک بن، ئەگەر پێکەوە بن،
سەردەکەون، کاتێک دابەش دەبن شکست و ڕسوابون و خەم هەیە، ئەمڕۆ ڕۆحی ئێمه نزیکتره،
کاتێک دڵەکان یەکدەگرن، سنورەکان نامێنن، وەک هەنگاوی یەکەم، کۆمیسیۆنێک لە
ئەنجومەنی نیشتمانیی گەورەی تورکیا دادەمەزرێنین و دەست دەکەین بە گفتوگۆکردن
لەسەر مەرجە یاساییەکانی پرۆسەکە، بۆ ماوەی 41 ساڵ بارۆنە تیرۆریستییەکان و
ئەوانەی خۆراکیان لە خوێن دەخۆن سەرکەوتنیان بەدەستهێناوە، ئەوانەی دیزاینی پیسیان
لەسەر تورک و کورد و عەرەب هەیە، سەرکەوتنمان بەدەستهێناوە. ئەمڕۆ، ئێمە ئەم
یارییە پیسە تێکدەدەن و پێچەوانە دەکەینەوە".
ژمارەی خوێندراو : 63 جار