دەقی پەیامی عەبدوڵڵا ئۆجەلان، رێبەری زیندانیکراوی پەکەکە
هاوڕێیانی هێژا
سه‌باره‌ت به‌كێشه و رێگه‌چاره‌كانی دۆخی به‌رجه‌سته‌ی ئه‌م قۆناخه‌ی ته‌ڤگه‌ری هاوڕێیه‌تی كۆمیناڵیمان پێی گه‌یشتووه به ئه‌ركێكی ئه‌خلاقییانه‌م زانی كه به نامه‌یه‌كی به‌رفراوانی دووباره‌ش بێت، وه‌ڵامی ئاشكرا و خوڵقێنه‌رتان بده‌مه‌وه.
1- پێداگرم له‌سەر بانگه‌وازییه مێژووییه‌كه‌ی 27ـی شووباتی 2025 بۆ (ئاشتی و كۆمه‌ڵگه‌ی دیموكراتی).
2- به كۆنگره‌ی 12 و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی (پەکەکە) وه‌ڵامێكی تاكۆتا راست و ئه‌رێنی و به‌رفراوانی ئه‌مه‌تان دایه‌وه، ئه‌م هه‌ڵوێسته‌تان به وه‌ڵامێكی مێژووییانه له قه‌ڵه‌م ده‌ده‌م.
3- ده‌بێت ئه‌م دۆخه‌ی ئێستا وه‌كو ئه‌نجامێكی به بایه‌خ و مێژوویی په‌سند بكرێت. هاوكات ره‌نجی ئه‌و هاوڕێیانه‌ی كه رۆڵی پرد ده‌گێڕن شایسته‌ی رێز و گرنگیپێدانێكی هاوئاسته.
4- له سه‌ره‌نجامی سه‌رجه‌م گۆڕانكارییه‌كاندا، مانیفێستۆیه‌كی كۆمه‌ڵگه‌ی دیموكراتیم ئاماده‌كرد كه ده‌بێت به وه‌رچه‌رخانێكی مێژوویی بژمێردرێت. ئه‌م مانیفێستۆیه بە سەرکەوتوویی شوێنی مانیفێستۆی 50 ساڵەی “رێگای شۆڕشی كوردستان” دەگرێتەوە. له‌و بڕوایه‌دام كه نه‌ك ته‌نیا بۆ كۆمه‌ڵگه‌ی مێژوویی كورد، بۆ كۆمه‌ڵگه‌ی هه‌رێمی و گه‌ردوونیش ناوه‌ڕۆكێكی كۆمه‌ڵگه‌یی مێژوویی هه‌ڵگرتووه، گومانم نییه كه ئه‌مه نموونه‌یه‌كی سه‌ركه‌وتووی نه‌ریتی مانیفێستۆی مێژووییه.
5- ده‌بێت به‌ئاشكرا ئه‌وه بڵێم كه هه‌موو ئه‌و گۆڕانكارییانه سه‌ره‌نجامی ئه‌و دانیشتنانه‌ن له ئیمراڵی ئه‌نجامم داون. به وریاییه‌كی به‌رزه‌وه كار كراوه بۆ ئه‌وه‌ی دانیشتنه‌كان له‌سه‌ر بنچینه‌ی ئیراده‌ی ئازاد بن.
6- ئه‌م قۆناخه‌ی پێیگه‌یشتووین، هه‌نگاوی نوێ بۆ پراكتیزه‌كردن ده‌سه‌پێنێت. به بایه‌خه‌وه جه‌ختكردنه‌وه، تێگه‌یشتن و پابه‌ندبوون به بنەماکانی ئه‌م قۆناخه و ئه‌م هه‌نگاوه پێویستانه‌ی گرنگییه‌كی مێژووییان هه‌یه، مه‌رجی درێژه‌پێدانن به هه‌نگاوه‌كان.
لێرەدا كۆتایی به ته‌ڤگه‌ری پەکەکە دەهێنین کە وەک کاردانەوەیەک له دژی نكۆڵی‌كردن له هه‌بوونی کورد دەرکەوت و بە ئامانجی دامەزراندنی دەوڵەتێکی جیا ستراتیژییەکەی شه‌ڕی رزگاری نه‌ته‌وه‌یی بوو. ئیدی دان بە هەبوونی گەلی کورددا نرا و لەم سۆنگه‌یه‌وه ئامانجە سەرەکییەکە بەدیهاتووە. لەم واتایەدایە کە ماوەکەی بەسەرچووە. ئه‌وه‌ی دیکە به دووباره‌یه‌كی زۆر و چه‌قبه‌ستن هه‌ڵده‌سه‌نگێندرێت. له‌م سۆنگه‌یه‌شه‌وه درێژه به ره‌خنه و ره‌خنه‌دانی به‌رفراوان ده‌دات.
به‌و پێیه‌ی سیاسه‌ت بۆشایی هه‌ڵناگرێت، ده‌بێت ئه‌و بۆشاییه به به‌رنامه‌ی (ئاشتی و كۆمه‌ڵگه‌ی دیموكراتی)، به‌ستراتیژی (سیاسه‌تی دیموكراتی) و وه‌ك ته‌كتیكی سه‌ره‌كیش به حقوقی گشتگیرانه پڕ بكرێته‌وه. ئامانجمان قۆناخێكی مێژوویی و چاره‌نووسسازه.
له چوارچێوه‌ی پرۆسه‌كه‌دا؛ ئارەزوومەندانە دانانی چه‌ك و هه‌نگاوی دامه‌زراندنی كۆمسیۆنێكی به‌رفراوان كه وا بیری لێده‌كرێته‌وه له په‌رله‌مانی توركیادا به‌یاسایی بكرێت و ده‌ستڕۆیشتوو بێت هه‌نگاوی گرنگن.
مه‌رجه هه‌نگاوه‌كان به وریایی و هه‌ستیارییه‌وه و دوور له لۆژیكی نه‌زۆك و ململانێی من و تۆیی، بنرێن. ده‌زانم كه هه‌نگاوه‌كانمان مایه‌پووچ نابن. ئه‌و راشكاوییه ده‌بینم و متمانه‌م پێیه‌تی. هاوكات هه‌وڵی چوونه نێو هه‌نگاوی كرداریتر و كلیل ئاساییانه‌ی به‌رجه‌سته له‌ئارادایه.
ئه‌و تێزانه‌ی من دامناون سه‌ره‌كیترینیان ئه‌مانه‌ن:
1- هەموو لایەک ئه‌ركه‌كانی سەر شانیان جێبەجێ بکەن، گه‌یشتن به ئامانجی (ئاشتی و كۆمه‌ڵگه‌ی دیموكراتی) به گه‌یشتن به رێنماییه‌كی ئینته‌گراسیۆنیستی ئه‌رێنی به‌دیدێت.
له سه‌ره‌نجامی هه‌موو باسه‌كاندا ده‌رده‌كه‌وێت كە پەکەکە: ده‌ستبه‌رداری ئامانجی ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه بووه، له‌گه‌ڵ ده‌ستبه‌ردان له‌و ئامانجه بنچینه‌ییه ده‌ستبه‌رداری ستراتیژییه‌تی بنچینه‌یی شه‌ڕیش بووه، كۆتایی به‌هه‌بوونی خۆی هێناوه. چاوه‌ڕێ ده‌كرێت ئه‌م قۆناخه مێژووییه به‌ره‌و پێشتر ببردرێت.
2- به‌شێوه‌یه‌ك كه ببێته مایه‌ی واتادان به په‌رله‌مان و كۆمسیۆن و گومانه‌كانی رای گشتیی لاببات و ببێت به وه‌ڵامی پێویستییه‌كانی جێبه‌جێكردنی به‌ڵێنه‌كه‌مان، ده‌بێت ئه‌وه ئاساییانه لێكبدرێته‌وه كه زه‌مینه‌سازكار بن بۆ ئه‌وه‌ی چه‌كدانان بۆ لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار و رای گشتی به‌شێوه‌یه‌كی كراوه بكرێت. دروستكردنی میكانیزمی چه‌كدانان پرۆسه‌كه به‌ره‌و پێشه‌وه ده‌بات. ئه‌وەی دەکرێت هه‌نگاوێكی دڵخوازانه‌یه له قۆناخی تێكۆشانی چه‌كدارییه‌وه به‌ره‌و قۆناخی حقوقی و سیاسه‌تی دیموكراتیاینه. ئه‌مه نه‌ك به شكست، به‌ڵكو ده‌بێت به سه‌ركه‌وتنێكی مێژوویی بزانرێت. ورده‌كاریی چه‌كدانان ده‌ستنیشان ده‌كرێن و به خێرایی پراكتیزه ده‌كرێن.
3- ده‌م پارتی له‌گه‌ڵ پارتەکانی دیکەی ژێر چه‌تری په‌رله‌مان بۆ گه‌یاندنی ئه‌م پرۆسه‌یه به سه‌ركه‌وتن پێكه‌وه ئه‌ركی سه‌رشانیان جێبه‌جێ ده‌كه‌ن.
4- له‌م نێوه‌ندەدا سه‌باره‌ت به دۆخی ئازادبوونی من كه وه‌كو مه‌رجێكی سه‌ره‌كی له سه‌رجه‌م نوسراو و بڕیاره‌كاندا هاتووه: خۆشتان ده‌زانن كه هه‌رگیز ئازادی خۆمم به كێشه‌یه‌كی تاكه‌كه‌سی دانه‌ناوه. له رووی فه‌لسه‌فیشه‌وه ئازادی تاك؛ دوور له كۆمه‌ڵگه نابێت. تاچه‌ند (تاك) ئازاد ببێت (كۆمه‌ڵگه) و تاچه‌ند (كۆمه‌ڵگه) ئازاد ببێت (تاك)ـیش ئازاد ده‌بێت. مه‌رجه به‌پێی ئه‌م مه‌یله مامه‌ڵه بكرێت.
باوەڕم به هێزی سیاسه‌ت و ئاشتی كۆمه‌ڵایه‌تی هه‌یه، نه‌ك چه‌ك. بانگه‌وازی ئێوه‌ش ده‌كه‌م ئه‌م پره‌نسیپه پراكتیزه بكه‌ن. پێشهاته‌كانی ئه‌م رۆژانه‌ی دوایی له هه‌رێمه‌كه‌دا، به ئاشكرا گرنگی و پێویستیی ئه‌م هه‌نگاوه مێژووییه‌مان ده‌سه‌لمێنێت. ده‌بێت ئه‌وه‌ش بڵێم كه سه‌باره‌ت به پرۆسه‌كه پڕ به‌دڵ چاوه‌ڕێی هه‌موو جۆره ره‌خنه و پێشنیاز و هاوكارییه‌كتانم. ده‌توانم به حه‌ز و جۆشه‌وه جه‌ختی له‌سه‌ر بكه‌مه‌وه و خۆم به گەشبین و ئاماده ده‌زانم كه ئه‌م گفتوگۆیانه لەسەر ئاستی ناوچه‌كه و جیهانیشدا ئێمه و هێزه‌كانی مۆدێرنیته‌ی دیموكراتی به به‌رنامه‌یه‌كی تیۆری و قۆناخێكی ستراتیژی و ته‌كتیكی ده‌گه‌یێنێت و له ئێستاوه له‌نێو هه‌وڵ و ئاماده‌كاری ئه‌مه‌دان.
بانگه‌وازیم بۆ قۆناخی داهاتوومان؛ با له‌سه‌ر بنچینه‌ی بڕیاره‌كانی كۆنگره و ئه‌و بۆچوون و پێشنیازانه‌ی له‌م نوسراوه‌دا باسم كردوون، قورسایی بخه‌ینه سه‌ر هه‌وڵه‌كانمان و پێشكه‌وتن و وه‌رچه‌رخانی سه‌ركه‌وتووانه به‌دیبهێنین.
له‌گه‌ڵ سڵاو و خۆشه‌ویستی هاوڕێیه‌تی هه‌میشه‌ییم.
ژمارەی خوێندراو : 152 جار