ئاژانسی هەواڵی (بغداد الیوم) لە چەند سەرچاوەیەكەوە ڕایگەیاندووە "بریارە سبەی سێ شەممەو پارتی وەزیرەكانی لە بەغدا بكشێنێتەوە، وەك هەنگاوی ناڕەزایەتی و دروستكردنی فشار دژی نەناردنی موچە و نەگەیشتن بە ڕێككەوتن لەگەڵ بەغدا" .
ئەو ئاژانسە عێراقییە ئاشكراشیكردووە "بڕیارەكەی پارتی ئەگەر بیدات، لەكاتێكی هەستیاردایە و هێندەی دیكە پەیوەندییەكانی نێوان بەغدا و هەرێمی كوردستان ئاڵۆز دەكات" .
دەشڵێت "هۆشداریی ئەوە دەدرێت كە ئەو هەنگاوە كاریگەریی لەسەر هەڵبژاردنەكانی ئایندەی پەرلەمانیش دەبێت
ژمارەی خوێندراو : 7 جار