هیچ نیەتێك بۆ دواخستنی كۆنگرەی پێنجەم لەئارادا نیە
بێستون حەمەساڵح، ئەندامی سەركردایەتی و لێپرسراوی مەكتەبی هەڵبژاردنی كۆمەڵی دادگەریی بۆ #روون_میدیا ، دەڵێت "هەموو ئامادەكارییەكان بۆ بەستنی كۆنگرەی پێنجەم تەواو بووە" .
دەشڵێت "بڕیارە ڕۆژی چوار شەممە 9 ی تەموزی 2025، لەگەڵ كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق كۆببینەوە، بۆ دیاریكردنی رۆژی كۆنگرە، چونكە كۆمسیۆن سەرپەرشتی كۆنگرەكە دەكات" .
بێستون حەمەساڵح، وتیشی "ئەوەی پەیوەستە بە ئێمەوە، هەموو ڕێكارە حزبییەكانمان تەواو كردووە، هیچ نیەتێكیش بۆ دواخستنی كۆنگرە لەئارادا نیە، ماوەتەوە سەر كۆمسیۆن كە ڕۆژەكەیمان بۆ دیاریی بكات" .
لێپرسراوی مەكتەبی هەڵبژاردنی كۆمەڵی دادگەریی ئاشكراشیدەكات "بەپێی بڕیاری ئەنجومەنی باڵا، كۆنگرەی پێنجەم لە شاری هەولێر بەڕێوەدەچێت" .
كۆمەڵی دادگەریی كوردستان، لە ساڵی 2001 ـەوە خۆی ڕاگەیاندووە، تا ئێستا چوار كۆنگرەی بەستووە و بەرەو كۆنگرەی پینجەم دەڕوات
ژمارەی خوێندراو : 5 جار