فواد حسێن، پەیامێكی هۆشداریی بەپەلە دەداتە لوتكەی دەسەڵاتی پارتی

22 کاتژمێر پێش ئێستا

بەپێی زانیارییەكانی #روون_میدیا كە لەسەرچاوەیەكی بەرپرسی پارتیەوە دەستیكەوتووە، فواد حسێن وەزیری دەرەوەی عێراق و كەسایەتی نزیك لە مەسعود بارزانیی، هۆشداریی داوەتە لوتكەی دەسەڵاتی پارتی كە دۆخەكە مەترسیدارە و لە بەرژەوەندی هەرێمی كوردستان نیە .
ئەو سەرچاوەیە وتیشی "هۆشدارییەكە گەیشتووەتە مەسرور بارزانیی، پەیامەكەی فواد حسێن بەوجۆرە بووە كە بەغدا ئەمجارە پشتیوانی تەواوی ئەمریكای هەیە و سورە لەسەر داواكارییەكانی، هەرێمی كوردستان وەك ساڵانی پێشوو بۆی ناچێتەسەر" .
فواد حسێن داواشیكردووە پەلە بكرێت لە ڕێككەوتن لەگەڵ عێراق، ئەگەرنا، ڕەنگە بەغدا دەست بۆ فشاری دیكە ببات و، هەر هەنگاوێكیش دژی هەرێمی كوردستان بنێت، ئەمریكا تەنها ڕۆڵی تەماشاكار دەبینێت وەك سەردەمی 16 ی ئۆكتۆبەر .

ژمارەی خوێندراو : 13 جار

هەواڵی زیاتر