مەسرور بارزانی: عێراق وڵاتێکی فیدراڵییە و هەرێمی کوردستانیش، قەوارەیەکی دەستووریی هەیە

22 کاتژمێر پێش ئێستا

مەسرور بارزانی:
عێراق وڵاتێکی فیدراڵییە و هەرێمی کوردستانیش، قەوارەیەکی دەستووریی هەیە و دەبێ رێز لە دەسەڵات و مافە دەستوورییەکانی هەرێمی کوردستان بگیرێت.
هەرێمی کوردستان هەرگیز دەستبەرداری هیچ مافێکی دەستووری خۆی نابێت.
شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئێستا لە بەغدان بۆ ئەوەی لە نزیکترین کاتدا کێشەی مووچەبڕینی خەڵکی کوردستان چارەسەر بکرێت.
کێشەی ئێمە لە گەڵ حکومەتی فیدراڵی، کێشەیەکی سیاسییە نەک تەکنیکی.
هەرێمی کوردستان، نابێت بە هەڕەشە و مەترسی بۆ هیچ لایەک و هەمیشە فاکتەرێکی سەرەکی سەقامگیریی و ئارامی دەبێت لە ناوچەکەدا.
پارتی بە رێبەرایەتی جەنابی سەرۆک بارزانی، داکۆکیکار و پارێزەری یەکەم و سەرەکی ماف و داخوازییەکانی خەڵکی کوردستان و قەوارەی هەرێمی کوردستان و گەرەنتی پاراستنی هەرێمە.
بەهێزبوونی پارتی، بەهێزبوونی کوردستانە و پارتی بە پشتیوانیی خوای گەورە و خەڵکی نیشتمانپەروەری کوردستان، هەمیشە بەرەو سەرکەوتنی زیاتر هەنگاو دەنێت

ژمارەی خوێندراو : 5 جار

هەواڵی زیاتر