مەسعود عەبدولخالق ,سەركردەكانی كورد لە "ئیبراهیمی" بكشێنەوە

23 کاتژمێر پێش ئێستا

سەركردەكانی كورد لە "ئیبراهیمی" بكشێنەوە
مەسعود عەبدولخالق
لەمێژوودا هیچ جارێك سەركردەی كورد ناوی لە فایلە رەشەكان نەهاتوە، بەڵام ناوی سەركردەی عەرەب بەزۆری هاتوە جارجاریش ناوی تورك و فارسەكان هاتوە .
لەو نزیكانە (1914-1918) ناوی زۆربەی پادشا عەربەكان لە (داوتنغ بسكریت)هاتبوو كە ئامادەكرابوون دژی عوسمانی، بەڵام یەك گەورەی كوردی تێدا نەبوو، ئینجا ئەو هەمو ڕێكەوتنە نهێنیانەی شایەكانی كەنداو لەگەل بریتانیا و پورتگال هاتوە، تەنانەت لەگەڵ (حایم وایزمان)ی دامەزرێنەری ئیسرائیلیش كراوە، هەر ئەوانەش (ئیمام محمدی كوری عبدالوهاب) و (حمدی كوری ئال سعود)یان ڕێكخست لەساڵی 1737ز لە ژێر خیمەیەكی بریتانی .
ئەوەی لێرە دەمەوێ بیلێم؛ ئاینی ئیبراهیمی هەمان ئاینی خودایە ئەوە كێشە نیە، ئەوەی ئیستا هەیە ڕێكەوتنی ئیبراهیمیە، لە (دائیرەی معارفی ماسۆنی ج1ص68 ) باس لەكۆنگرەی (یۆرگ) دەكات، لە ساڵی 926ز
لەیەكەم مادەی (لائحە یورك) هاتوە "دەبی پێداگیری لە شەریعەتی نوح بكرێت بۆ هەموو بەشەریەت .
لەمادەی دوەم هاتوە؛ گوێڕایەڵی بۆ (وەلی ئەمر-هەریەكەو لەووڵاتی خۆی) بنەمای هەرە بنچینەیی ماسۆنیە، ئەو مادەیە لەهەموو دەستورەكانی ماسۆنی هاتوە (ص277) .
ئەو دوومادەیە كاریگەریەكی زۆری دروست كرد تا گەیشتە ئەوەی هەموو جیهانی ئیسلامی كەوتە ژێر دەست وخیلافەتیش ڕووخا، لەهەمو هەنگاوەكانیش پادشاكانی عەرەب تییكەوتون، ئەوكاتی هەردەم میسر مەڵبەند بوو، ئەوجارەی "ئیبراهیمی" كەنداو مەڵبەندە و دیارە مەبەستەكانیش چیە ؟
ئیمە مانیعی ئەوە ناكەین سەركردەكانی كورد كار بۆ ئەمنی قەومی كورد بكەن، نەخیر بەڵام ئەو جۆرە تەوەرە ژێربەژێرانە مەبەستی تری هەیە زۆر لە عەقڵی سەركردەی كورد گەورەترە و سودی نیە

ژمارەی خوێندراو : 8 جار

هەواڵی زیاتر