فازیل بەشارەتی: هەر ئەوە ماوە، مۆری حوكمڕانی ڕادەستی بەغدا بكەین

3 کاتژمێر پێش ئێستا

ئێستا بەغدا هاتووە دژایەتی پرۆژەی ڕووناكیش دەكات .
بەغدا دژی ئاوەدانییە لە هەرێمی كوردستان

فازیل بەشارەتی، بۆ میدیای پارتی:
چی ماوە ڕادەستی بەغدای نەكەین ؟
تەنها مۆری حوكمڕانی و ئاڵای كوردستان ماوە بیدەین بە بەغدا، دەكرێ ئەوەشیان بدەینێ ؟
موچە و بودجە و كۆمەڵێك بڕیاری سیاسیی هەرێم لەدەستی بەغدایە ؟
ئەوا گرێیەكی دەروونیان بەرامبەر هەرێم بۆ دروستبووە، ئێستا هاتوون دژایەتی پرۆژەی ڕووناكیش دەكەن كە بۆ خزمەتی خەڵكە.
لەپێش ئەوەی ئێمە نەوت بفرۆشین بەغدا دژایەتی هەرێمی كوردستانی كردووە و موچە و بودجەی بڕیوە.
بەغدا دژی هەڵكردنی ئاڵای كوردستان و دروستكردنی پەرلەمان و دەرهێنان و هەناردەی نەوت و ئاوەدانییە لە هەرێمی كوردستان .
شتێك نیە لە هەرێمی كوردستان بكرێت و بۆ خزمەتی خەڵك بێت و بەغدا دژی نەبێت .
بەغدا دەیەوێت ئێمە وەكو فەلوجە بژین، بەغدا نایەوێت تروسكایی لەم وڵاتەدا هەبێت

ژمارەی خوێندراو : 4 جار

هەواڵی زیاتر