پارتی نامەیەک بۆ سەرکردە شيعەکان دەنێرێت

12 کاتژمێر پێش ئێستا

ئاژانسی هەواڵی (بغداد الیوم) لەسەرچاوەیەكی ئاگادارەوە ئاشكرایكردووە "پارتی پەیامێكی سیاسیی بۆ ژمارەیەك سەركردەی چوارچێوەی هەماهەنگیی ناردووە و داوایلێكردوون دەستوەردان بكەن و چارەسەرێك بۆ كێشەی موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان بدۆزنەوە".
ئەو سەرچاوەیە ڕاشیگەیاندووە "پەیامەكەی پارتی گەیشتووە بە هەریەكە لە نوری مالیكی سەرۆكی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا، هادی عامری سەرۆكی هاوپەیمانیی فەتح، و فالح فەیاز سەرۆكی دەستەی حەشدی شەعبی و، داوایلێكردوون ڕۆڵی نێوەندگیر لەنێوان حكومەتی فیدراڵ و حكومەتی هەرێم ببینن بۆ چارەسەری كێشەی موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان" .
دەشڵێت "پەیامەكە دوای كۆبوونەوەی مەكتەبی سیاسیی پارتی نێردراوە و تیایدا داوا لە سەركردەكانی چوارچێوەی هەماهەنگیی كراوە، فشار لە حكومەتەكەی محەمەد شیاع سودانی بكەن كە موچەی فەرمانبەرانی هەرێم خەرج بكات" .
ئاشكراشیكردووە "پارتی لەو پەیامەیدا بۆ سەركردەكانی چوارچێوەی هەماهەنگیی، دۆخی ئابوریی هەرێمی كوردستانی بە (كارەساتبار) ناوبردووە و وتویەتی، هەرێمی كوردستان بە دۆخێكی كارەساتباری ئابوریدا تێدەپەڕێت" 

ژمارەی خوێندراو : 5 جار

هەواڵی زیاتر