پەیامێكی هۆشداریی بەپەلە بۆ یەكێتی

9 کاتژمێر پێش ئێستا

بۆ: خێڵی یەکێتیی دووڕوو و ترسنۆک
بابەت: #ئازادکردنی_هاوڕێکانمان
ئێوە بەپاساوی تێکنەدانی ئاسایشی سلێمانی؛ ماوەیەکە ڕێگەنادەن خۆپیشاندان و گردبوونەوە ئەنجامبدرێت و چەند هاوڕێیەکی دڵسۆزی ئێمەتان دەستبەسەرکردووە.
ئێوەی دووڕوو و بێبەڵێن و شەریکەدز، کە یەک بەیەک پیلانە چاوبرسییەکانی پارتیی تاڵانکار و بەکرێگیراو، لەوانە (هەژماری من، کامێرای چاودێریی تیژڕەوی، پرۆژەی ڕووناکی، ...تاد) لەم سنوورە جێبەجێدەکەن؛ دەتانەوێت کتومت وەک ئەوان، دەنگی ئازا و ئازادیش کپبکەن.
جام پڕبووە و لێی دەڕژێت؛ ئەمڕۆ تا ئێوارە هاوڕێکانمان ئازادنەکەن، بەزوویی لە ١٣ شار و شارۆچکەوە دەست بە جوڵەیەک دەکەین، هەرگیز بە خەیاڵتاندا نەهاتبێت.
کوشتنی هەڕەمەکی هاووڵاتییان و زیندانیکردن ساردمانناکاتەوە؛ بەڵکو بەگوڕوتینی زیاتر دێینەمەیدان و ڕووبەڕووتان دەبینەوە. هەموولایەک دڵنیادەکەینەوە؛ خوێنی شەهید (حەسەنی وەرتێ) بەفیڕۆناڕوات و تۆڵەی دەکەینەوە.
#پشتیوانیی_پارتی_و_یەکێتی_لووتکەی_شەرمەزاری_و_نائینسانیبوونە
ئەنجومەنی سەرتاسەریی مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازیی

ژمارەی خوێندراو : 8 جار

هەواڵی زیاتر