\مه‌سعود بارزانی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا له‌دوای كۆبونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ گویدۆ کرۆسێتۆ، وه‌زیری به‌رگری ئیتاڵیا، رایگه‌یاند، باسیان له دۆخی سوریا و رۆژاڤای كوردستان كرد و هه‌وڵه‌كان بۆ ئه‌وه‌ن كه شه‌ڕ دروستنه‌بێت و خەڵکی کوردستان زیانیان بەرنەکەوێت، "بۆ ئێمە لە هەمو شتێک گرنگتر پاراستنی کەرامەت و سەلامەتی کوردە، هەمو شتێک دەکەین بۆ پاراستنی".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، "کۆبونەوەکەمان زۆر باش بو، جەنابی وەزیر دۆستێکی زۆر بەڕێز و نزیکی گەلی کوردستانە، باسی رۆژئاڤای کوردستان و هەمو بابەتەکانمان کرد، زۆر تێگەیشتون، بە هەمو لایەک هەوڵ دەدەین کە شەڕ نەبێت و بوەستێت و خەڵکی کوردستان تووشی ئێش و ئازار و دەستدرێژی نەبێت."
بارزانی وتیشی، "لەگەڵ هەمو لایەک لە پەیوەندیداین له‌گه‌ڵ برایانی كورد و له‌گه‌ڵ شه‌رع له‌سه‌ر هێڵین بۆ ئەوەی کێشەکان بە گفتوگۆ چارەسەر دەکرێن و هیوامان وایە؛ بەڵام هەمو ئەگەرەکانیش کراوەن و دەبێت خۆمان بۆ بارودۆخێک ئامادە بکەین".
ژمارەی خوێندراو : 47 جار