دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا:
پلانی ویلایەتە یەکگرتووەکان بریتییە لە "دانوستان لەگەڵ ئێران"،واشنتن هیوادارە ئەم گفتوگۆیانە ئەنجامی ئەرێنییان هەبێت.
پلانەکە ئەوەیە کە ئێران قسەمان لەگەڵ بکات، سەیری ئەوە دەکەین ئایا دەتوانین شتێک بکەین یان نا، ئەگەرنا دەبینین چی ڕوودەدات.
ئێمە کەشتیگەلێکی گەورەمان بەرەو ئەوێ ناردووە، کە گەورەترە لەوەی لە ڤەنزوێلا هەمانبوو و تا ئێستاش هەمانە.
دەسەڵاتدارانی ئەمریکا وردەکارییەکانی پەیوەست بە پلانەکانیان دژی ئێران بە هاوپەیمانەکانیان لە وڵاتانی کەنداو ناڵێن.
ناتوانین پلانەکەیان پێ بڵێین. ئەگەر پێمان بوتنایە، ئەوا بارودۆخەکە هێندەی ئەوە خراپ دەبوو کە بە میدیاكانی، بەڵکو ڕەنگە خراپتریش بوایە.
ژمارەی خوێندراو : 43 جار