ڕۆیتەرز: حوسییەکان دەیانەوێت رسومات لە کەشتییە بازرگانییەکانی بابلمەندەب وەربگرن

14 کاتژمێر پێش ئێستا

حوسییەکانی یەمەن خەریکن لێکۆڵینەوە لە سەپاندنی رسومات بەسەر ئەو کەشتییە بازرگانییانەدا دەکەن کە بە باشووری دەریای سووردا تێپەڕ دەبن؛ هەنگاوێک کە مەترسیی دروستبوونی باری دارایی و ئاستەنگی نوێ بۆ سەر هاتوچۆی دەریایی لە یەکێک لە گرنگترین ڕێڕەوە دەریاییەکانی جیهاندا لێ دەکرێت. بە پێی ئەو هەواڵەی کە ئاژانسی ڕۆیتەرز بە پشتبەستن بە چەند سەرچاوەیەکی هەرێمیی ئاگادار بڵاوی کردووەتەوە، گرووپەکە سەرقاڵی داڕشتنی میکانیزمێکە بۆ لێسەندنی رسومات لە زۆرینەی ئەو کەشتییانەی کە بە گەرووی بابلمەندەب تێدەپەڕن. ئەمەش لە کاتێکدایە کە گەرووی بابلمەندەب دەریای سوور بە کەنداوی عەدەنەوە دەبەستێتەوە و بە ڕێڕەوێکی سەرەکی و هەستیار بۆ بازرگانیی جیهانی و گواستنەوەی سەرچاوەکانی انرژی هەژمار دەکرێت.

ژمارەی خوێندراو : 43 جار

هەواڵی زیاتر