ئەحمەد ئەلشەرع، سەرۆکی سوریا، ئەمڕۆ لە کۆشکی گەل لە دیمەشق پێشوازی لە مەظڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) کرد. کۆبوونەوەکە بە ئامادەبوونی ئەسئەد ئەلشەیبانی، وەزیری دەرەوە و کۆچبەران، و زیاد ئەلعایش، پارێزگاری دێرەزوور بەڕێوەچوو.
لە دانیشتنەکەدا بە وردی تیشک خسترا سەر بەردەوامیدان بە جێبەجێکردنی بڕگە و بنەماکانی ڕێککەوتنی ۲۹ی کانوونی دووەمی ڕابردوو لەگەڵ هێزەکانی "هەسەدە"، بە مەبەستی بەدواداچوون بۆ پرۆسەی یەکگرتنەوە و بەشداریپێکردنیان لە ناو دامەزراوە فەرمییەکانی دەوڵەتدا.
کۆبوونەوەکە وەک هەنگاوێکی گرنگ سەیر دەکرێت بۆ پەرەپێدانی دیالۆگی نیشتمانی و جێبەجێکردنی قۆناغەکانی هەماهەنگیی سەربازی و کارگێڕی لە پێناو سەقامگیریی زیاتری ناوچەکە.
ژمارەی خوێندراو : 83 جار