عێراق ئەمڕۆ 50 تیرۆریستی داعشی دیكەی وەرگرتەوە

13/08/2022

- عێراق بەردەوامە لە وەرگرتنەوەی ئەو كەسانەی چوونەتە ناو داعشەوە و لە ڕۆژئاوای كوردستان و سوریا دەستبەسەركرابوون،
شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنیی عێراق ئاشكرایكرد، بە هەماهەنگیی هاوبەشی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق، 50 تیرۆریستی سەر بە ڕێکخراوی تیرۆریستیی داعش کە هەڵگری ناسنامەی عێراقین لە سوریا وەرگرتەوە”.
- ئەو تیرۆریستانە لە سوریا دەستگیرکرابوون و پرۆسەی و وەرگرتنەوەیان، لە ڕێگەی دەروازەی سنووریی ڕەبیعەوە بووە.
- به‌پێی ڕاگه‌یاندراوه‌كه‌ی شانه‌ی ئه‌منی عێراق فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان بەردەوامدەبێت لە ڕاوەدونانی تیرۆریستان لە ناوەوە و دەرەوەی عێراق تا ئەو كاتەی بە سزای خۆیان دەگەیەندرێن.

ژمارەی خوێندراو : 59 جار

هەواڵی زیاتر