جەنگ قومارێکی گەورە دەبێت بۆ سەرۆک
شی
پێش سەردانی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا
بۆ تایوان، رهوتیك له تایوهن كاریان لهسهر یهكگرتنهوهی تایوان لەگەڵ چین
كردوه، ئهمهش له ئهگهری بەکارهێنانی هێز له لایهن چینهوه، لهم بارهوه
زۆر پێشهات خرانه روو بۆ ناچارکردنی نانسی پیلۆسی بۆ هەڵوەشاندنەوەی سەردانەكهی،
بەڵام پەکین تۆنی نهرمتر دهركهوت و سەردانەکە ئهنجامدرا.
ئەمە وایكرد (دیدی تانگ) پەیامنێری بەریتانی بۆ
ڕۆژنامەی تایمز ، لە شیکارییەکانیدا سەبارەت بە قەیرانی ئێستای نێوان واشنتۆن و پەکین
لە ژێر ناونیشانی " ئایا چین تایوان داگیر دەکات؟.. جەنگ قومارێکی گەورە دەبێت بۆ سەرۆک
شی"، ئهمهشی وهك ئاماژهیهك بۆ سەرۆکی چین شی جینپینگ بهیان كردووه
ئەو پەیامنێرە ئاماژەی بەوەشکردووە، پەکین گرتەیەکی
ڤیدیۆیی مووشەکی سەروو دەنگی بەهێزی خۆی بەناوی "DF-17"
پەخشکردووە و وێنەی سەربازانی چینی نیشانداوه کە بەڵێنیان داوە بهتهواوی
تواناوه بهرهنگار ببنهوه و سهرجهمی دوژمنهكانیان بنێژن.
ئهو پهیامنێره ئاماژهی بهوهشداوه كه لەگەڵ بەرزبوونەوەی فڕۆکەکەی بیلۆسی لە مالیزیا
بەرەو فڕۆکەخانەی سۆنگشانی تایپە، تەپڵی جەنگ خاوبووەوە و چین قسەکانی نەرمترو
هێواشتر کردهوه.
دیدی هۆکاری پسپۆڕانی گەڕاندەوە بۆ چاوەڕوانییەکانیان
کە پەکین لە گەرووی تایوان ناچێتە شەڕەوە، لانیکەم ئەمساڵ، بە تایبەت کە هێزی سەربازی
چین لەگەڵ هێزی ئەمریکادا ناگونجێت، تا ئێستا، پەکینیش نیگەرانی دیکەی هەیە کە پێویستی
بە کارێکی خێرا هەیە ، وەک چۆن پێویستی بە زیندووکردنەوەی ئابوورییەکەی هەیە، کە.
جگە لەوەش، ئەو پەیامنێرە لە لێدوانەکانی وەزیری
دەرەوەی چین وانگ یی، لە لێدوانێکدا لەسەر سەردانەکەی پێلۆسی، ئاماژەی بە ئامادەنەبوونی
پەکین بۆ بەکارهێنانی هێز بینی، بەو پێیەی وانگ یی تەنیا ئیدانەی ئەو شتەی کردووە
کە ناوی لێنابوو قسەی ناشرینی ئەمریکی، بەڵام باسی هیچ ئۆپەراسیۆنێکی سەربازی نەکردووە.
ژمارەی خوێندراو : 115 جار