لە جەنگی زۆرینەی پەرلەمانەوە بۆ جەنگی
جەماوەر و سەرشەقام.
موقتەدا سەدر بەم فەوزایە شەڕی گەندەڵی دەكات
یان شەڕی دەسەڵات ونفوزی خۆی.
ئەوەی هەمووان لێ دەترسن چییە وا خەریكە روو
دەدات.
لە روون میدیاوە سڵاوتان لێ بێت.
سەدر پەرلەمانتارانی لە پەرلەمان كشاندەوە
بەڵام لایەنگرانی دەستیان بەسەر پەرلەماندا گرتووە و هیچ بەهایەكیان بۆ دامەزراوەی
پەرلەمان نەهێشتووەتەوە وهۆڵی پەرلەمانیان كردوەتە كەمپی حەوانەوە و جەو گۆڕین .
چوارچیوەی هەماهەنگی لە خەونی پیكهێنانی
حكومەتەوە دەیەوێت بە جەماوەر بەرگری لە شكۆی دەوڵەت بكات و لایەنگرانیان
خۆپیشاندانی جەماوەریان دژی لایەنگرانی سەدر دەستپێكردوە.
شەڕ بووەتە شەڕی سەدر ومالیكی و ناوچەی سەوزیش
بووەتە شەڕگە و لایەنگرانی هەردوولاش بوونەتە جوندی ناو شەڕەكە.
ئەمە ئەو رۆژەیە هەمووان لی دەترسن ، ئەویش پیكدادانی
لایەنگرانی چوارچیوەی هەماهەنگی و موقتەدا سەدر و ڕشتنی خوێنی خۆپیشاندەرە بە
دەستی خۆپیشاندەر.
ئەو فیتنەیە رەنگە دامركاندنەوەی هەرگیز
ئاسان نەبێت و ئاڵۆزییەكەشی لە بەغداوە بگوازرێتەوە بۆ پاریزگاكانی دیكەی عێراق.
هیزە ئەمنیەكانیش بوونەتە دوو بەرەوە ،
بەرەیەك پێشوازیان لە لایەنگرانی سەدر كرد و بەرەیەكیش دەڵێن دەبێت شكۆی
دامودەزگاكانی دەولەت پارێزراو بن و چوونەتە بەرەی چواچێوەی هەماهەنگیەوە..
لە گەیمی یەكەمی یارییەكدا چوارچێوەی
هەماهەنگی بەرەی حەلبوسی و بارزانی و سەدری هەڵوەشاندەوە و تەنانەت سەدریش لە
یاریەكە كرایە دەرەوە.
ئێستا سەدر بە جەماوەرەكەی تۆڵە دەكاتەوە
دەیەوێت چوارچێوەی هەماهەنگی هەڵوەشێنێتەوە و مالیكی لە یاریەكە بكاتەوە دەرەوە
چونكە دەوترێت ئەم دۆخە تەنیا بە مالیكی چاك دەبێتەوە.
هەر بۆیە لە وەڵامی هادی عامریدا دەركەوت
مەرجەكانی سەدر بۆ دانوستان و گفتوگۆ پەیوەستن بە هەڵوەشاندنەوەی چوارچێوەی
هەماهەنگی و شكاندنی نوری مالیكیەوە نەك چاكسازی و نەمانی گەندەڵی.
خۆ حكومەت و دەوڵەت 2 ساڵە لە دەستی موستەفا
كازمیە بۆ چی تیرەكانی سەدر تەنها رووی لە پەرلەمان و چوارچێوەی هەماهەنگیە و
كازمی و حكومەتەكەی ناپێكێت.
ئەوەی روونە عێراق لە بەردەم دوو ئەگەردایە یان
هەڵگیرسانی شەڕ و فیتنەیەكی ماڵوێرانكەر یان دانوستان و گفتوگۆ كە هەڵبژاردنی
پێشوەختەش دەبێتە تاكە بژاردەی ریككەوتنەكان.
ژمارەی خوێندراو : 39 جار