چی لە بارەی ناوچەی ئازۆڤستاڵ دەزانن كە هۆكارێكی سەرەكی هەڵگیرسانی جەنگی
روسیا و ئۆكراینایە.
ئەو ناوچەیەی بووتە مەراقی پوتین و روسەكان ،
ئەوروپی و ئەمریكیەكان لە ژێرەوە گیریان خواردەوە و لە سەرەوە بەرگری لێ دەكەن.
ناوچەی ئازۆڤستاڵ لە
سەرزەمینەكەی ناوچەی پیشەسازییە و ژێرزەمینەكەشی تاقیگەی چەكی بایۆلۆجیە وهەزار
چیرۆكی نەبیستراوە.
لە ساڵی 2014وە دروست كراوە و كوڕی سەرۆكی
پێشووی ئۆكراینا خاوەنداریەتی ناوچە پیشەسازییە دەكات.
لە ژێر ئەم ناوچەیە بە قوڵی 30 مەتر زیاتر لە
24 كلیۆمەتر تونێل دروست كراوە .
لە ژێرەوە تاقیگەی چەكی بایۆلۆجی تێدایە كە لەم
ساڵانەی كۆتاییدا رێكخراوی جیهانی ناتۆ وەك پرۆژەی ناوەندێكی سەربازی و هەواڵگری
نهینی دروست كردووە كە ناسراوە بە (PIT- 404).
لەم ژێرزەمینەدا جیگەی 3 هەزار 250 كەس
دەبێتەوە كە لەناویاندا 3 هەزار سەرباز یان پاسەوان و کارمەندانی ناتۆ و ئەفسەر و
دیپلۆماتکار و زانایان بوونیان هەیە.
ئەو وڵاتانەی پەیوەستن بەم تاقیگەوە و نێردراویان لە ئەفسەری هەواڵگری یان
زانای بایۆلۆجی دەچێتە ئەم شوێنەوە ئەندامانی سەرەكی رێكخراوی ناتۆن (ئەمریكا ، ئیتاڵی،
کەنەدا، ئەڵمانیا، تورکیا، سوید، پۆلەندا، فەرەنسا ، یۆنان)
ئەم تاقیگەیە لە لایەن كۆمپانیای مێتابیوتا بونیاد نراوە ، كە خاوەنداریەتی
دەگەڕێتەوە بۆ هانتر بایدەن ، كوڕی جۆ بایدەن سەرۆك كۆماری ئەمریكا.
ئێستا روسیا فشاری تەواوی بۆ ئەم ناوچەیە هێناوە و گەمارۆی تەواوی خستووەتە
سەر ئەم تاقیگەو هیچ كەس ناتوانێت لێ دەرچێت ودەربازی ببێت.
فشارەكانی سەرۆكی فەرەنسا بۆ دەربازكردنی خەڵكی ماریوپۆل لە راستیدا بۆ
دەرباز كردنی ئەم ناوچەیە لە گەمارۆ سەربازییەكانی روسیا نەبوو بەڵكو لە پێناو
دەرباز كردنی ئەفسەرە هەواڵگریەكانی خۆێ بوو لەم تاقیگەیەدا.
سەرچاوە هەواڵییەكان ، شكستهینانی هەولێكی سەربازی نهێنی فەرەنسایان بڵاو
كردەوە بۆ شكاندنی گەمارۆی سەربازی سەر ئەم ناوچەیە كە 240 سەرباز و ئەفسەری
هەواڵگری و زانای بایۆلۆجی گیریان خواردووە كە بەشێكی زۆریان فەرەنسین.
دەزگای هەواڵگری روسیا شوێن پێی جنڕاڵێكی ئەمریكی لە ناتۆ كەوتبوو كە
دەیزانی ویستی چوونە ناو تاقیگەكەی هەیە و دواتر كۆپتەرەكەی لە ماریوپۆل
خستەخوارەوە و دەستگیركرد.
ئەمریکا لە كۆنەوە لە ئۆکرانیا و وڵاتانی دیکەی یەکێتی سۆڤیەتی پێشوو سەرقاڵی
پشکنینی بایۆلۆجیە و زیاتر لە ٤٠٠ تاقیگەی بایۆلۆجی لە سەرانسەری جیهاندا هەیە و 13 تاقیگەیان دەکەونە
ناو خاكی ئۆکرانیا و شارەكانی ماریوپۆل و کیێڤ، لڤۆڤ، ڤینیتسیا، خێرسۆن، تێرنۆپیل،
و ناوچەكانی دیكەوە.
روسیا بە تەواوەتی گەمارۆی ئاسمانی و زەمینی و ژێر زەمینی ئازۆڤستاڵی داوە
، تاكە رێگەش بۆئەفسەرە هەواڵگرییەكانی ناتۆ و زانایانی بایۆلۆجی لەو ژێرزەمینە
تەنیا تەسلیم بوونە بە رووسیا.
ئێستا ناتۆ گیرۆدەی هەڵماڵینی نهێنیەكانی ئەم ژێرزەمینەیە كە چۆن خەڵكی
سڤیلی ماریوپۆلیان وەك مشكی تاقیگەیی بە كارهێناوە و دەستیان لە دروست كردنی
ڤایرۆس و نەخۆشی و چەكی جۆاجۆر هەبووە.
ژمارەی خوێندراو : 114 جار