روون میدیا
- لە دوای ڕێكەوتنی نیوان رووسیا و ئێران بۆ پیدانی فڕۆكەی بێ فڕۆكەوان بەروسیا لە بەرامبەردا سیخۆی 35 وەردەگرێت
- بەئالوگۆڕكردنی ئەم فڕۆكانە هیزی ئاسمانی ئیرانی زیاتر بەهێزتردەبێت
- سوخۆی 35
- تایبەتمەندیەكانی فرۆكەی سیخۆی 35 کۆمپانیای رووسی دروستی دەکات
- یەک کورسی و دوو بزووێنەری هەیە
- لە 2015ـەوە لە خزمەتی سەربازی بەکاردێت و یەکەمجار هێزی ئاسمانیی رووسیا وەریگرتووە
- تەکنۆلۆژیای نەوەی پێنجەم (G5)ـی تێدایە، وایلێدەکات لەزۆربەی فڕۆکە جەنگییەکانی دیکە بەتواناتر بێت
- هێزی پاڵنەری بزووێنەرەکەی دەگاتە 14.5 تۆن بە تەکنۆلۆژیای فوهاتی شەپۆلی ئەندازە کراوە. کێشی لەکاتی بەرزبوونەوەی دەگاتە 34500 تۆن.
- خێرایی دەگاتە دوو هەزار و 778 کیلۆمەتر لە کاژێرێکدا
- 12 خاڵی هەیە بۆ دیاریکردنی ئامانجەکانی لە دووری 400 کیلۆمەترەوە
- دەتوانێت مووشەکی جۆجۆ یان جۆی زەوی هەڵبگرێت
- 12 کۆگای هەڵگرتنی مووشەکی هەیە و دەتوانێت کۆگاکانی بۆ 14ـیش زیادبکرێن
- دەتوانێت لە یەک کاتدا چاودێریی 60 ئامانج بکات
- دەتوانێت هەشت تۆن تەقەمەنی هەڵبگرێت
- توانای هەیە لە شاشەی رادار ونببێت
توانای مانۆڕی هەیە و دەتوانێت بەبێ چوونە نێو ناوچەی دوژمن، لە ئامانجەکانی بدات
- کۆگای سووتەمەنیی زیاتری هەیە و دەتوانرێت لە ئاسمانەوە سووتەمەنی لە فڕۆکەی دیکە وەربگرێت
- نرخی یەک فڕۆکەی دەگاتە 100 ملیۆن دۆلار
ژمارەی خوێندراو : 43 جار